
وێنەی دوو هاونیشتمانییە کۆچکردووەکە
ئاڤا نیوز
لە شارۆچکەی سەیدسادق باوک و کوڕێک لە یەک ڕۆژدا کۆچی دوایی دەکەن؛ بەجۆرێک کوڕەکە دوای ئەوەی تەرمی باوکی لە مزگەوت دەبینێت جەڵتە لێی دەدات و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.
وێنەگەورەکە: کۆچکردووەکان هەردووکیان پیشەیان تەنەکەچێتی بووە و لە بازاڕی سەیدسادق پێکەوە دووکانیان هەبووە، باوکەکە ناوی حوسێن قادر موراد خانە و تەمەنی 69 ساڵە، کوڕەکەشی ناوی عەبدوڵڵا حوسێن قادرە و تەمەنی 43 ساڵە، ئەمڕۆ یەک بە دوای یەکدا کۆچی دواییان کرد.
لێدوانی فەرمی: ئومێد مەجید، خزمی نزیکی وەستا حوسێنە، ڕووداوەکەی بەمشێوەیە بۆ ئاڤامیدیا گێڕایەوە؛ وەستا حوسێن بەیانی کاتژمێر هەشت پێش هاتنی کوڕەکەی بۆسەرکار لە دووکانەکەی خۆی تەندروستی تێکچوو و گواستمانەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت، لە نەخۆشخانە پەیوەندیمان بە عەبدوڵڵای کوڕییەوە کرد و لە ڕووداوەکە ئاگادارمان کردەوە، بەڵام بەداخەوە بەر لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە باوکی کۆچی دوایی کرد.
زانیاریی زیاتر: ئومێد مەجید ئەوەشی بە ئاڤا گوت، دوای گواستنەوەی تەرمی وەستا حوسێن بۆ مزگەوت و لەکاتی بینینی تەرمی باوکی، وەستا عەبدوڵڵا تووشی ئازارێکی توند دەبێت لە سنگیدا، بەپەلە گواستمانەوە بۆ نەخۆشخانە و سەرەرای هەوڵی زۆری پزیشکەکان، بەڵام بەداخەوە ئەویش گیانی لەدەستدا.
ئەمەش بزانە: وەستا حوسێن چوار کوڕ و دوو کچی هەیە و کوڕەکەشی، وەستا عەبدوڵا باوکی سێ کچ و کوڕێک بوو، تەرمی هەردووکیان لە تەنیشت یەک لە گۆڕستانی سەیدسادق بەخاک سپێردران.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





