
كاردینال لویس ساكۆ، پاتریاك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان
ئاڤا نیوز
سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان ڕەخنە لە تێپەڕاندنی یاسای باری کەسێتی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەگرێت و پێیوایە، هەمواری یاساکە پێکهاتەی نیشتیمانیی لەبەریەک هەدەڵدەوەشێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: 21ـی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق دەنگی دا لەسەر یاساکانی گەڕانەوەی موڵکی داگیرکراو بۆ خاوەنەکانیان لە کەرکووک، لێبوردنی گشتی و یاسای باری کەسێتی، یاسای یەکەم خواستی کورد و تورکمان، دووەم هی سوننە و سێیەمیش داخوازی شیعە بوو.
لێدوانی فەرمی: كاردیناڵ لویس ساكۆ، پاتریاك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ڕێکارەکانی ئەم دواییە کۆمەڵگای عێراقییان بە ئامانج گرتووە لەوانەش مافەکانی کچانی خوار 18 ساڵ، بۆیە ئێستا بۆچوونێکی دانایانە هەیە کە داوا دەکات ئەو بابەتە و هەندێک بابەتی دیکەش ڕاستبکرێنەوە کە بەشێک بوون لە بنەما نەگۆڕەکانی کۆمەڵگەی عێراقیی و نێودەوڵەتیش.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی كاردیناڵ لویس ساكۆ:
- عێراق وڵاتێکی فرەڕەنگی پێکهاتەیی و مەزهەبییە، بۆیە پێویستە لە یاساکاندا ئەم هەمەڕەنگییە لەبەرچاو بگیرێت
- بوونی دەوڵەتێکی مەدەنی باشترین بژاردەیە، پێویستە هەموو هاووڵاتیان لەبەردەم یاسا یەکسان بن، دەبێت پرسی دین و باوەڕی مەزهەبی بۆ تاک جێبهێڵرێت.
- هەمواری یاسای باری کەسێتی بەم ڕەشنووسەی تێپەڕێنرا، پێکهاتەی نیشتیمانی لەبەریەک هەڵدەوەشێنێت.
- ئەمڕۆ خواردنەوە کحولییەکان بوونەتە بەشێک لە پێکهاتەی ژەمەکانی خواردن لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان و لە وڵاتانی عەرەبیشدا ڕێگە بە دروستکردنی دەدرێت، بۆیە قەدەغەکردنی لە عێراق پێشێلکردنی ئازادی تاکە کەسییە، پێشنیاز دەکەین ئەم بابەتەش ڕێکبخرێتەوە و تەنیا بە کەسانی سەروو 21 ساڵ بفرۆشرێت و لە شوێنە گشتییەکانیشدا نەخورێتەوە.
- کورسییەکانی کۆتای مەسیحی بۆ ئەو پێکهاتەیە لەلایەن هەندێک لایەن قۆرخ کراون و بۆ مەبەستی تایبەت بەکاردەهێنرێن، پێویستە حکومەت و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕێکارێک دابنێن تەنیا مەسیحییەکان بتوانن دەنگ بە کورسییەکانی کۆتای مەسیحی بدەن، تا نوێنەرایەتییەکی ڕاستەقینەی پێکهاتەکە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 59 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






