سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 23 کانوونی دووەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە داڤۆس، بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا کۆببێتەوە، پرسی کورد لە سووریاش یەکێک دەبێت لە تەوەری گفتوگۆکانیان.
وێنە گەورەکە: لەدوای کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ لە سووریا، سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانییان چڕکردووەتەوە کە کورد لە سووریای نوێ مافەکانییان پارێزراوبێت، بۆ ئەمەش هەوڵی یەکدەنگی و یەکخستنی کورد لە سووریا دەدرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە داڤۆس، ئەمڕۆ 23-01-2025 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ هەریەک لە وەزیری دەرەوەی سووریا و سەرۆکوەزیرانی کرواتیا و وەزیری ئەوروپا و کاروباری دەرەوەی فەرەنسا کۆدەبێتەوە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا دەڵێت:
- لەبارەی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆ دەکەن.
- سەرۆکوەزیران ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو بۆ هەموو هاوکارییەک لە پەرەپێدانی لێکتێگەیشتن و هاوکاری زیاتر بۆ هاتنەدی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە، پەیوەست بە سووریاش لەسەر مافەکانی گەلی کورد لەو وڵاتە گفتوگۆ دەکرێت.
باکگراوند: لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکان لە سووریا هەفتەی ڕابردوو سەرۆک بارزانی بۆ یەکخستنی لایەنە سیاسیە کوردییەکان لە سووریا جارێک لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و دوو جاریش لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا کۆبووەتەوە، لە هەموو کۆبوونەوەکانیش جەخت لەسەر پاراستنی مافەکانی کورد لە سووریا و یەکدەنگی هێزە کوردییەکان کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 59 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





