ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ نۆژەنکردنەوەی پارکی گشتی سەیدسادق دەکات
- کوردستان
- 23 کانوونی دووەم

دیمەنی شارۆچکەی سەیدسادق لە گۆشەیەک گیراوە
ئاڤا نیوز
هاونیشتمانیانی سەیدسادق لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوای نۆژەنکردنەوەی پارکی گشتی دەکەن و ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ کارەکانی پارکەکە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: پارکی گشتیی سەیدسادق ڕووبەرەکەی 25 دۆنمە، هاونیشتمانیان گلەیی لە نەبوونی خزمەتگوزاری و یاریی پێویست بۆ منداڵان و دانانی پێداویستییەکانی دیکە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار حەمزە محەممەد ڕەشید، سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- کارەکانی نۆژەنکردنەوەی پارکەکە بە کۆمپانیایێک سپێردراوە و کارە ئیدارییەکانیشی تەواو بووە، بۆیە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە نۆژەنکردنەوەی پارکەکە دەکرێت.
- شارەوانی دەرگای کراوەیە و زەویی پێویستمان هەیە بۆ هەر کۆمپانیا و کەسێک کە بیەوێت کار و پرۆژەی پێویست بونیاد بنێن.
زانیاریی زیاتر: لە قۆناغی یەکەمی نۆژەنکردنەوەی پارکی گشتی سەیدسادق، کار لەسەر سەوزکردن، کارەبا، ئاوئاوەڕۆ و کارەکانی دیکە دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






