
فەرمانبەرێکی عیراق لەکاتی جێبەجکردنی ئەرکدا، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق ڕێنمایی بۆ خەرجکردنی کرێی کاتژمێری زیادە لە دەوامی ئاسایی بۆ ئەو فەرمانگانەی فەرمانبەرەکانیان دەوامی زیاتر لە کاتی خۆیان دەکەن، دەردەکات.
وێنە گەورەکە: لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 3-12-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، بڕیاریدا کرێی کاتی زیادە بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرج بکات کە زیاتر لە دەوامی ئاسایی هەفتانە دەوام دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕێنماییەکانی خەرجکردنی کاتژمێرەکانی زیادەی دەوامی بڵاوکردەوە کە لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراقی لە ڕێککەوتی 20-1-2025، بڵاوکراوەتەوە کە 10 ماددە لە خۆ دەگرێت:
ماددە -1- وەزیری تایبەتمەند یان سەرۆکی ئەو قەوارەیەی پەیوەست نییە بە وەزارەتێک یانیش پارێزگار یان هەر کەسێک کەوانە تەخویلیان دەکەن، ژمارە ئەو فەرمانبەرانە لە پلەی یەک دەستنیشان دەکەن لە نێوان 10٪ بۆ 20٪ بۆ ئەوەی کاتی زیاتر دەوامیان پێ بکات لە سەرووی دەوامی ئاسایی خۆیان یان لە ڕۆژانی پشوو.
ماددە -2- پێویستە کاتژمێری زیادە لە ڕێگەی نووسراوەوە بێت، واتە پێشتر ئەو نووسراوە دەرکرابێت پێش ئەوەی کاتژمێری زیادە بە فەرمانبەران بکات.
ماددە -3- وەزیری تایبەتمەند یان سەرۆکی ئەو قەوارەیەی پەیوەست نییە بە وەزارەتێک یان پارێزگار بۆیان هەیە بەشێوەی زارەکی فەرمانبەرەکانیان بۆ دەوامی زیادە ڕاسپێرێن بۆ کارێکی زۆر پێویست و لەناکاو و خێرا، دواتر لە ماوەی 10 ڕۆژدا نووسراێک دەربکات بۆ ئەو ڕاسپاردنە.
ماددە -4- یەکەم- ئەگەر پێویستی کرد فەرمانبەر لە کاتی زیادە دەوام بکات دوای ئەو وادەیەی بۆی دانراوە، وەک ئەوەی لە ماددەی 2 دا هاتووە، پێویستە فەرمانێکی نوێی بۆ دەربکات لە ماوەی 10 ڕۆژ لە ڕێککەوتی کۆتاییهاتنی ڕاسپاردنی یەکەمی.
دووەم- دەرنەکردنی فەرمانەکە لە ماوەی پێشوودا ڕێگری ناکات لە دەرکردنی فەرمانی نوێکردنەوەی ئەرکەکە.
ماددە -5- یەکەم- کرێی کاتژمێرەکانی زیادە دەوام بەم شێوەیە دەبێت:-
آ- بڕی (5000) پێنج هەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی پلە یەک تا پلە چوار.
ب- بڕی (4000) چوار هەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی پلە پێنج بەرەو سەرەرەوە.
دووەم- کرێی کاتەکانی زیادە کە لە ئەگەری کارکردن لە ڕۆژانی پشووی هەفتانە یان پشووی فەرمیدا دیاری کراوە بەم شێوەیە دەبێت:
آ- بڕی (6000) شەش هەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی پلە یەک تا پلە چوار.
ب- بڕی (5000) پێنج هەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی پلە پێنج بەرەو سەرەرەوە.
ماددە -6- کرێی کاتەکانی زیادە لەو فەرمانبەرانە دەبڕدرێت کە مۆڵەتی ئاسایی یان نەخۆشی یان خوێندن وەردەگرن یان شاند دەکرێن بۆ دەرەوەی عێراق.
ماددە -7- فەرمانبەران لەو کرێی کاری زیادە بێبەش دەکرێن بەپێی ڕێژەی دیاریکراو کە لە ماددە 16ی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتیدا بۆیان دیاری کراوە.
ماددە -8- ناکرێت ئەو کرێ زیادەیەی بەپێی بڕگەکانی ئەم ڕێنماییانە دەبەخشرێت تێکەڵ بە کرێیەکانی دیکە و دەرماڵە و پاداشت یان هەر بڕێکی دیکە بکرێت کە بە فەرمانبەر دەدرێت، بەپێی یاسا و ڕێساکان لەژێر هەمان ناو و هەمان کار.
ماددە -9- سەرۆک یان نوێنەرەکەی بەرپرسیار دەبێت لە بەدواداچوون بۆ تەواوکردنی ئەو کارە زیادانەی کە بۆی دیاری کراوە لە دەرەوەی کاتی دەوامی فەرمی و تۆمارێک لە کاتژمێرەکانی کارکردنی زیادە هەڵبگرێت، بۆ ئەو کەسانەی کە کاتژمێری زیادەیان هەیە و واژۆیان لەسەر کاتی زیادی کارکردن کردووە.
ماددە -10- ئەو ڕێنماییانە لە ڕێککەوتی بڵاوبوونەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع گەیشتە کۆشکی سپی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەوڵی تیرۆرکردنی ئەحمەد شەرع پووچەڵ دەکرێنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندن لە وڵاتی ڕووسیا ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
9 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
جومانە غەلای: بە هیچ جۆرێک ماوەی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لەبارەی دەستوەردان لە هەڵبژاردنی عێراق هۆشداریی دەدات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
یاریدەدەری سەدر: بایکۆتکردنی هەڵبژاردن سەرکەوتنێکی ئاشتییانەیە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: هەموو ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی گشتی تەواو بوون
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
یونامی: بەچڕی چاودێریی هەڵبژاردنی عێراق دەکەین
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن






