یەکێتی لە دهۆک پارە بە ئەندامانی دەدات بۆ ئەوەی دەنگ بە کاندیدەکەی ڕەیان کلدانی بدەن

شەیری بکە لە:
یەکێتی لە دهۆک پارە بە ئەندامانی دەدات بۆ ئەوەی دەنگ بە کاندیدەکەی ڕەیان کلدانی بدەن

ڕەیان کلدانی

ئاڤا نیوز

 

بەگوێرەی تۆمارێکی دەنگی بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی، یەکێتی لە پارێزگای دهۆک، پارە بە هەزاران ئەندام و لایەنگری دەدات بۆ ئەوەی دەنگ بە کاندیدەکەی ڕەیان کلدانی بدەن.

 

وێنە گەورەکە: بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، یەکێتی هەموو ئەندام و لایەنگر و ڕێکخستنەکانی لە بادینان ئاگادار کردووەتەوە دەنگ بە کاندیدەکانی یەکێتی نەدەن، بەڵکو دەنگ بە کاندیدەکەی ڕەیان کلدانی بدەن، ئەمەش ناڕەزایی و نیگەرانی بەشی هەرەزۆری ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی لە بادینانی لێکەوتووەتەوە.

 

زانیاریی تایبەت: حەمەسور دووشیوانی، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە دهۆک، لە تۆمارێکی دەنگی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە بە وردی باس لەوە دەکات، کە یەکێتی پارەی بە نۆ هەزار کەس داوە، بۆ ئەوەی دەنگ بە کاندیدەکەی ڕەیان کلدانی بدەن.

 

بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە دهۆک، داوا لە تیمەکانی بانگەشە دەکات پەیوەندی بە هەموو ئەو کەسانە بکەن کە یەکێتی پارەی پێداون بۆ ئەوەی ئەو بڕیارەی حیزبەکەیان جێبەجێ بکەن، دووپاتیشی دەکاتەوە ئەوە فەرمانی بافڵ تاڵەبانییە و دەبێت جێبەجێ بکرێت.

 

کاریگەری و لێکەوتەکانی: ئەو بڕیارەی یەکێتی، ناڕەزایی و نیگەرانی ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی لە ئاستە جیاوازەکانی بادینانی لێکەوتووتەوە، سەرۆکی لیستی یەکێتی و جێگری بەرپرسی مەڵبەند و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندام و کادیرانی حیزبەکە وازیان لە یەکێتی هێنا و چوونە ناو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.

 

بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: گۆران جوبرائیل، کاندیدی یەکێتی لە بازنەی دهۆک، بۆ ئاڤا میدیای، ئەوەی خستەڕوو؛ کە ئەمڕۆ هەرچوار کاندیدەکەی دیکەی یەکێتی لە بازانەی دهۆک، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کۆبوونەتەوە و فەرمانی پێکردوون کە پشتگیری لە کاندیدەکەی ڕەیان کلدانی بکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ