ئەحمەد شەرع گەیشتە کۆشکی سپی

شەیری بکە لە:
ئەحمەد شەرع گەیشتە کۆشکی سپی

دیدارێکی پێشتری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سوریا کە لە مانگی 5ی 2025 لە ریازی پایتەختی سعودیە کۆبوونەوە.

ئاڤا نیوز

 

ئەحمەد شەرع، سەرۆككۆماری سووریا گەیشتە کۆشکی سپی و بڕیارە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كۆببێتەوە و چەند رێككەوتنێك واژۆ بكرێت.

 

پێش سەردانەكە: لە چەند رۆژی ڕابردوودا ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەمریكا بە فەرمیی ئەحمەد شەرعی لە لیستی تیرۆر سڕیەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەردانەكەی شەرع بۆ واشنتن یەكەم سەردانی سەرۆكێكی سووریایە لەدوای سەربەخۆیی وڵاتەكەی لە ساڵی 1946.

 

ئەوەی پێشبینی دەكرێت: لەم سەردانەدا بڕیارە شەرع لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆببێتەوە هاوكات، لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا بڕیارە دیمەشق ڕێككەوتنێك واژۆ بكات كە بە فەرمی ببێتە ئەندامی هاوپەیمانیەتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ