وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندن لە وڵاتی ڕووسیا ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان زەمالەی خوێندنی (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی 2026 – 2027) لە وڵاتی ڕووسیا ڕادەگەیێنێت. یەکێک لە مەرجەکانی وەرگرتن ئەوەیە پێشکەشکار لە هیچ دامودەزگایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرابێت.
لێدوانی فەرمی: عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەر کەسێک ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی ڕووسیا هەبێت، بەپێی ئەم مەرج و تێبینییانەی کە لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە، دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی لینکی هاوپێچ پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:
داواش کات 15-1-2026، دەبێت بۆ پێشکەشکردن لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەوە و ئەپلۆدکردنی فایلەکان (وەرگێردراوی سەر زمانی ڕووسی و تەسدیقکردنی لە کونسوڵخانە).
زانیاریی زیاتر: بۆ ئەوەی پێشکەشکارانی هەرێمی کوردستان جیابکرێنەوە لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراق، پێویستە پێشکەشکار لە کاتی تۆمارکردن و پێشکەشکردن کلیکی ئەم دەستەواژەیە (Iraq Kurdish Autonomous Region) بکات. ژمارەی تۆمارکردن لە هەرێمی کوردستان بەم ژمارەیە (IRI- 10000/26) دەست پێدەکات.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: مەرجەکانى پێشکەشکردن بۆ زەمالەی خوێندن بۆ ساڵی 2026 – 2027 لە وڵاتی ڕووسیا بەمشێوەیە:
1. بەکالۆریۆس:
- پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت.
- دەبێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرابێت.
- بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزدەى زانستییان لە (85%) کەمتر نەبێت، بۆ ئەو کەسانەی داواکاری بۆ پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەى زانستىیان لە (80%) کەمتر نەبێت، ئەو کەسانەشی داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەى زانستىیان لە (75%) کەمتر نەبێت.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی ڕووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت.
-لەبەرئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتی خوێندنی باڵا هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
- کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پڕ بکاتەوە.
2. ماستەر:
- پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی ڕووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت.
- لەبەرئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتی خوێندنی باڵا هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
- کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پڕبکاتەوە.
3. دکتۆرا:
- پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.
- دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (70%) کەمتر نەبێت.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی ڕووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت.
- لەبەرئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتی خوێندنی باڵا هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات.
- کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پڕبکاتەوە.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە؛ وەزارەتی خوێندنی باڵا وەک تێبینی ئارەزوومەندان ئاگادار دەکاتەوە، هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بڕوانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع گەیشتە کۆشکی سپی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەوڵی تیرۆرکردنی ئەحمەد شەرع پووچەڵ دەکرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
9 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع گەیشتە کۆشکی سپی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەوڵی تیرۆرکردنی ئەحمەد شەرع پووچەڵ دەکرێنەوە






