ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، فەرماندەی ئیدارەی نوێی سووریا بەگرنگی دەزانێت خودی مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان سەردانی دیمەشق بکات و پێکەوە باسی ئایندەی کورد لە سووریا بکەن. بەم نزیکانەش شەرع خۆی بە فەرمی مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان داوەتی دیمەشق دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەسعەد شەیبانی، یەکێک بوو لەمیوانە هەرە سەرنج ڕاکێشەکانی کۆڕبەندی داڤۆس، هەموو میدیاو سەرکردەکان چاویان لەسەری بوو، بۆئەوەی لەگەڵ کۆببنەوە، تەنانەت تۆنی بلێر، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا لەو پانێڵەی بەشداریکردبوو، دیداری لەگەڵ ڕێکخست، بەڵام ئەوەی بەلای ئەسعەد شەیبانی گرنگ بوو کە دیداری لەگەڵ بکات، بۆئەوەی پەیامی ئەحمەد شەرعی بۆ ببات، مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە دیدارەکەی بە ئەسعەد شەیبانی گوتووە، زۆر پێویستە مافی کورد لە سووریای نوێ پارێزراو بێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئەسعەد شەیبانی لە وەڵامی سەرۆکوەزیرانی کوردستان گوتی:
- کورد خوشک و برای ئێمەن و پێکهاتەیەکی گرنگ و ڕەسەنی سووریان و دڵنیایی دەدەین کە مافەکانیان پارێزراو دەبێت.
- بانگهێشتت دەکەین بۆ دیمەشق و هیوادارین لەنزیکترین کاتتدا لە دیمەشق بتبینین و سەردانمان بکەیت.
- ئەحمەد شەرع بەلایەوە گرنگە لەگەڵ تۆ باسی داهاتووی کورد لە سووریا بکات، من وەکو وەزیری دەرەوە داوەتی دیمەشقت دەکەم، ئەحمەد شەرعیش خۆی بە فەرمی داوەتت دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ نزیککردنەوەی لایەنە کوردییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی سووریا بەرز نرخێنرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





