خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەدا، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
گۆڕانکاری لە مووچەی 37 هەزار خانەنشینی تازە دەکرێت و 6 بۆ 12 مووچەیەی لەکاتی خانەنشینبوونیان وەردەگرن.
چیرۆکی سەرەکی: لەگەڵ کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لەهەرێمی کوردستان لە 63 ساڵەوە بۆ 60، لەسەرەتای ساڵی نوێوە سێ تەمەن خانەنشین دەکرێن کە ژمارەیان 37 هەزار کەس دەبێت و لە سەرجەم کەرەتە جیاوازەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکەن، بەهاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ عێراق گۆڕانکاری لە مووچەکانیان دەکرێت و 6 بۆ 12 مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر: ئەم هەنگاوی هاوتاکردنە بە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ژمارە 9ـی ساڵی 2014ی عێراق دەکرێت و بڕەکەی دوو جۆرە و بەمشێوەیەی خوارەوەیە:-
-هەر فەرمانبەرێک 25 ساڵ خزمەتی هەبێت 12 مووچەی بەیەکەوە پێدەدرێت، واتا کۆی مووچەکەی بە دەرماڵەوە، مانگی ڕابردوو فەرمانبەرەکە چەند پارەی وەرگرتووە لێکدانی 12 دەکرێت، کەمتر لە 25 ساڵ خزمەتیش شەش مووچەی پێدەدرێت.
- مووچەی خانەنشینان هاوتای عێراق دەکرێت و بەمەش مووچەکانیان زیاد دەکات بەم شێوەیە، کەمترین مووچەیان 500 هەزار دینار دەبێت، هاوکات 100 هەزار دینار دەرماڵەی بەخشینیان بۆ خەرج دەکرێت.
- مووچەی مامۆستایانی زانکۆش بەمشێوەیە گۆڕانکاری بەسەردا دێت، مووچەی بنەڕەتیان لێدانی سێ دەکرێت و دواتر لێکدانی 80٪ دەکرێت. بۆنموونە؛ مامۆستایەکی زانکۆ ئەگەر مووچەی بنەڕەتییەکەی یەک ملیۆن و 148 هەزار دینار بێت، خانەنشین بکرێت بەپێی ئەم هاوکێشەیە مووچەکەی دەبێتە دوو ملیۆن و 755 هەزار و 200 دینار.
-ئەم مانگە زیاتر لە هەزار و 600 مامۆستا و فەرمانبەری زانکۆ بەیەکەوە خانەنشین دەبن.
ئەمەش بزانە: لە یاسای خانەنشینی عێراقی دەرماڵەی بەخشین و دەرماڵەی بژێوی و دەرماڵەی بڕوانامە هەیە، دەرماڵەی بەخشین کاتییە واتا چەسپاو نییە، ئەگەری هەیە حکومەت لە ئایندە بیبڕێت، بەڵام ئەگەریش هەیە بەردەوام بێت، دەرماڵەی بژێوی لەسەر بنەمای ساڵانی خزمەتی فەرمانبەر دادەنرێت، بەم شێوەیە:-
-بۆ دەرماڵەی بڕوانامە لە یاساکەدا هاتووە: هەڵگرانی بڕوانامەی دیبلۆم دەرماڵەی 5٪، بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەرماڵەی 10٪، بڕوانامەی ماستەر دەرماڵەی 15٪ و بڕوانامەی دکتۆرا دەرماڵەی 20٪ وەردەگرن.
لەلایەکی دیکەوە: لە یاساکەدا باس لە خانەنشینی ئارەزوومەندانە و خانەنشینی ناچاریش کراوە، ئەگەر فەرمانبەر تەمەنی گەیشتە 50 ساڵ و خزمەتی لە 25 ساڵ کەمتر نەبوو دەتوانێت داوای خانەنشینی بکات.
-ئەگەر کەسێک تووشی نەخۆشییەک بوو، لیژنەی پزیشکی بڕیاری دا ناتوانێت دەوام بکات و خزمەتی کەمتر لە 15 ساڵ بوو، حکومەت ماوەی خزمەتەکەی بۆ دەکاتە 15 ساڵ و خانەنشینی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت