ڕێباز حەملان: ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شاندی کوردستان بۆ مووچە دەچێتەوە بەغدا
- بزنس
- 25 کانوونی دووەم
شەیری بکە لە:

کۆبوونەوەی ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ هەردوو تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق، فۆتۆ - پەڕەی فەیسبووکی ڕێباز حەملان
ئاڤا نیوز
ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر سەردانی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە کە بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی کوردستان کار دەکەن بۆ ئامادەکاردنی لیستی مووچەی مانگی یەک و ڕێکخستنی لیستی مووچەی خانەنشینان بەپێی یاسای هاوتاکراوی بەرکار.
وێنە گەورەکە: شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق کە لە پێنج کەس پێکهاتوون لەهەولێرن و لەگەڵ هاوتاکانیان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ لەسەر کۆی پرسەکانی پەیوەست بە مووچە و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە بڵاوکراوەیەک ڕێباز حەملان دەڵێت:
- دەستخۆشی و سوپاسمان لە هەمووان کرد و پشتیوانیمان بۆ دووپاتکردنەوە بۆ ئەوەی کارەکان بەزوویی جێبەجێ ببن تا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە وەفدی باڵای هەرێم بگەرێنەوە بەغداد و ئالیەتی کارکردن و سەرفکردنی مووچە بۆ ساڵی 2025 بچێتە بواری جێبەجێکردن.
- تیمە تەکنیکییەکانی حکومەتی هەرێم رۆژانە تا درەنگانی شەو بەردەوام کاردەکەن هەموو داواکاری و تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەخەنە بەردەم شاندەکە بۆ وردبینی و پەسەندکردنی بە پێی ئەو رێنمایی و یاسا کارپێکراوانەی وەزارەتی دارایی لەسەری دەروات.
- حکومەتی هەرێم ئیلتیزامەکانی جێبەجێدەکات لە پێناو دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران و بەدەستهێنانی مافە داراییەکانی هەرێم بە پێی یاسای بودجەی 2025 و ئەو بڕەی بۆی دیاریکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم