لەبری زەوی شووقە و خانوو بە مامۆستا و فەرمانبەرانی سێ زانکۆ دەدرێت
- کوردستان
- 25 کانوونی دووەم
ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون
ئاڤا نیوز
مامۆستایانی سێ زانکۆ و فەرمانبەرانی خوێندنی باڵا لە سنووری هەولێر لەبری زەوی، شووقە و خانوویان بۆ دروست دەکرێت کە نزیکەی دوو هەزار مامۆستای سوودمەند نەبوو، لێی سوودمەند دەبن.
وێنە گەورەکە: دوو پرۆژە لە دوو شوێنی جیاواز بۆ مامۆستایانی سوودمەند نەبوو لە زانکۆ، هەروەها فەرمانبەرانی خوێندنی باڵا لە سنووری هەولێر بە شێوازێکی سەردەمییانە دروست دەکرێن، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین داوا لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکات کارە ئیدارییەکانی پرۆژەکان بە زوویی تەواو بکرێن.
لێدوانی فەرمی: د. کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نزیکەی دوو هەزار مامۆستای سوودمەند نەبوو لە شووقەکانی کەمپی کۆنی زانکۆ سوودمەند دەبن، کە 70%یان مامۆستایانی زانکۆی سەڵاحەددینن، هەروەها لە 20%یان لە هەولێری پزیشکی و 10%ی بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو شووقانە لەسەر ڕووبەری 20 دۆنم زەوی دروست دەکرێن، دیزاینی پرۆژەکە لە دوو ژووری و سێ ژووری پێکهاتووە کە لەسەر ڕووبەری 120 و 150 مەتر دروست دەکرێن، لە کاتی جێبەجێکردنی پرۆژەکەش ئەگەری گۆڕانکاری لە کۆمپانیای جێبەجێکار و دیزاینی پرۆژەکەش هەیە.
ئەمەش بزانە: پرۆژەی دیکەی شووقە و خانوو لە کەمپی نوێی زانکۆی سەڵاحەددین بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دروست دەکرێن. هەردوو پرۆژەکە لە ڕێکارە ئیدارەییەکاندان و نەخشەسازییەکەی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






