
دیمەنی چەند حاجییەکی کوردستان
ئاڤا نیوز
بڕيارە ئەمساڵ لەگەڵ ئەو حاجیانەی لە هەرێمی کوردستانەوە فەریزەی حەج دەکەن، 71 شۆفێری پاسیش بەخۆڕایی پرۆسەکە ئەنجام بدەن.
وێنە گەورەکە: ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ نزیکە لەوەی تەواو بکرێت، هەفتەی ڕابردوو قۆناغی وەرگرتنی تێچووی حەج بە کۆتا هات و پرۆسەی ئامادەکارییەکان بەردەوامی هەیە.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای وت، ئەمساڵ پێنج هەزار و 120 کەس پرۆسەی حەج ئەنجام دەدەن، دەستەی باڵای حەجی عێراقی پشکی هەرێمی کوردستانی زیاد کرد، 71 شۆفێری پاس بەخۆڕایی لەسەر ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان پرۆسەکە ئەنجام دەدەن.
کاروان ستوونی ئەوەش دەڵێت: لەماوەی ڕابردوودا تەندەرمان ڕاگەیاند بۆ ئەوەی کۆمپانیایەک گواستنەوەی حاجیان لە ئەستۆ بگرێت، بەڵام هیچ کۆمپانیایەکی ناوخۆیی ئەو ژمارە پاسەی نەبوو، چونکە مەرجە ئەو پاسەی حاجیان دەگوازێتەوە مۆدێلی لە 2018 بەسەرەوە بێت. کۆمپانیایەکی عێراقی تەندەرەکەی وەرگرت، بەڵام شۆفێری کوردیشیان لەگەڵە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە هەوڵی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی چوار ملیار و 200 ملیۆن دینار وەک پاڵپشتی بۆ حاجیان دابین دەکرێت. ئەو حاجیانەی بە ڕێگای ئاسمانی دەڕۆن تەنیا حەوت ملیۆن دینار دەدەن و ئەوانەشی بە ڕێگای وشکانی دەڕۆن پێنج ملیۆن و 500 هەزار دینار دەدەن. ئەگەر هاوکارییەکەی حکومەت نەبوایە، ئەوانەی بەڕێگای ئاسمانی دەڕۆن دەبوو 665 هەزار دینار زیاتر بدەن، ئەوانەشی لە ڕێگەی وشکانی دەڕۆن دەبوو 864 هەزار دینار زیاتر بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






