پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی کوژرانی کارمەندێکی دژەتیرۆر ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 26 کانوونی دووەم

دیمەنی ئەو کارمەندەی دژەتیرۆر کە لە شەڕەکەی بەرەبەیانی ڕانیە گیانی لەدەستداوە، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، فەرمانی دەستگیركردن بۆ تۆمەتبارانی شەڕەكەی ئەمڕۆی ڕانیە دەرچووە و ئاماژە بەوەشدەكات، بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە، ڕەوانەی شاری سلێمانی كراون.
وێنە گەورەكە: كاتژمێر 1:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، شەڕە تەقە لەنێوان دوو قوتابی لاو و دوو كاسبكار ڕوویداوە و بەهۆیەوە بە سەختی بریندار دەبن و یەكێك لە بریندارەكانیش كە لەهەمان كاتدا كارمەندی دژە تیرۆرە، بەهۆی زۆری برینەكەی گیانی لەدەستداوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە ڕوونکردنەوەیەکدا پشتڕاستی دەكاتەوە، لە شەڕەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ڕانیە، سێ گەنج بە گولـلە بریندار بوون و کەسێکی دیکەش بەهۆی سەختی برینەکەوە گیانی لەدەستداوە، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و پاڵپشت بە ماددەكانی 405 و 406 بڕگە 31 لە یاسای سزاكانی عێراقی، فەرمانی دەستگیركردن بۆ تۆمەتبارانی ڕووداوەكە دەرچووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە دوای شەڕەكە بریندارەكان خێرا گەیێنراونەتە نەخۆشخانەی گشیی ڕانیە و چارەسەری سەرەتاییان پێدراوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە، ڕەوانەی سلێمانی کراون، یەكێك لە بریندارەكان لەڕێگەی نێوان ڕانیە-سلێمانی بەهۆی كاریگەربوونی بە برینەكەی، گیانی لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






