هەولێر و بەغدا لەبارەی گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لەسەر سێ خاڵ ناکۆکن
- کوردستان
- 26 کانوونی دووەم

لۆگۆی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە کەرکووک فۆڕمێک بەسەر مامۆستایان دابەش دەکات بەمەبەستی گواستنەوەی ڕاژەکانیان بۆ سەر حکومەتی ناوەندی.
چیرۆکی سەرەکی: لقی كەركووكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، فۆڕمێكی ئارەزوومەندانە بەسەر مامۆستایان دابەش دەكات تایبەت بە گواستنەوەی ڕاژەكانیان بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عێراق، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردیش لە كەركووك دەڵێت "ئاگاداری ئەو فۆڕمە نین و بڕیاری لەمجۆرە ڕەزامەندی هەردوو حكومەتی پێویستە".
لێدوانی فەرمی: كامەران عەلی، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لە کەرکووک تایبەت بە ئاڤای ڕایگەیاند، نە ئێمە و نە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بەهیچ شێوەیەك ئاگاداری ئەو فۆڕمە نین. ئەگەر شتێکی واش بکرێت ڕەزامەندی هەردوو حكومەتی دەوێت.
پێشتر داواكاریی مامۆستایان بۆ گواستنەوەی ڕاژەكانیان بۆ سەر بەغدا ڕەتكرایەوە و لە پەرلەمانی عێراق دەنگی پێویستی نەهێنا.
لەلایەکی دیکەوە: لقی كەركووكی یەکێتیی مامۆستایانی كوردستان دەڵێت: لەسەر ئاستی هەردوو وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی دانیشتن كراوە، بەڵام لەسەر چەند خاڵێك ناكۆكن و نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن، ئەوانیش:
- بەغدا وتوویەتی ئەو مامۆستایەی بۆ سەر میلاكی حكومەتی فیدڕاڵی دەگوازرێنەوە، دەبێت پارەی ساڵانی خزمەتی كە وەك ڕێژەی خانەنشینی لێی بڕاوە، بگەڕێنێتەوە.
- ئەو مامۆستایانەی داوای گواستنەوەی ڕاژەكانیان دەكەن دەبێت بەڵێن بدەن كە گلەیی لە بڕی مووچەكەیان نەكەن لە حاڵەتێك ئەگەر لە مووچەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كەمتر بوو.
- هەروەها ئەو گۆڕانكارییەی بەسەر تەمەنی خانەنشیندا هاتووە، خاڵێكی دیكەی ناكۆكییەکانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
9 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت