
لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە و سەرپەرشتیارێکی پەروەردەیی
ئاڤا نیوز
وەزیری پەروەردە دەڵێت، تاوەکو کۆتایی مانگی پێنجی ئەمساڵ هەزاران مامۆستا و فەرمانبەر دەبن بە 60 ساڵ و خانەنشین دەبن، چانسی لە پێشینەش بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان دەدرێت بە وانەبێژانی دابڕاو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەر خانەنشین دەبن و بەشێوەیەکی کتوپڕ ئەرکەکانیان جێدەهێڵن، بەگوێرەی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی 01-01-2025ـەوە وەک خانەنشین هەژمار دەکرێن، لە بەدواداچوونی ئاڤا دەرکەوتووە ژمارەیان نزیکەی 37 هەزار کەسە و 23%ـیان سەر بە وەزارەتی پەروەردەن.
لێدوانی فەرمی: د.ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بەگوێرەی ئەو داتایانەی کۆکراونەتەوە لە وەزارەت تاوەکو 31-05-2025، پێنج هەزار و 534 مامۆستا و سەرپەرشتیار خانەنشین دەبن، چانسی لە پێشینەش بۆ وانەبێژانی دابڕاوە بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان."
گوتیشی، "لەماوەی دوو مانگی ڕابردووشدا نزیکەی 300 مامۆستا ئەوانەی لادراون یان پێشووتر بەهەر هۆکارێک وازیان هێناوە خراونەتە شوێنی ئەو مامۆستا گرێبەستانەی وازیان هێناوە یان بۆشایی هەیە، لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دراوە و گەڕاونەتەوە ناوەندەکانی خوێندن."
لە ماوەی ڕابردوو وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەو مامۆستایانە بەستەرێکی تایبەتی بڵاوکردەوە، تاوەکو لەڕێگەیەوە فۆرمێک پڕکەنەوە و لەکاتی دروستبوونی بۆشایی سوودمەند ببن، ئینجا ئەوانەی فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە قازانجیان کردووە و هیوادارین ئەوانەی سوودمەند نەبوون لە ئایندەیەکی نزیک ئەوانیش بگەڕێنرێنەوە ناوەندەکانی خوێندن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






