
د.ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەهۆی خانەنشینبوونی هەزاران مامۆستا و سەرپەشتیاری پەروەردەیی، وەزارەتی پەروەردە ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بووەتەوە، بۆیە پێشنیاز بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کراوە داوایان لێ بکرێت تاوەکو کۆتایی وەرزی ئەمساڵ لە دەوامکردن بەردەوام بن، ڕەزامەندی سەرەتاییش لەبارەی پێشنیازەکە دراوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 15-1-2025، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیار درا تەمەنی خانەنشینی لەگەڵ عێراق هاوتا بکرێت و هەر کەسێک بەگوێرەی ڕۆژ و مانگی لەدایکبوونی تەمەنی گەیشتبێتە 60 ساڵ خانەنشین بکرێت. بەهۆیەوە لە وەزارەتی پەروەردە 5507 مامۆستا و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی خانەنشین دەبن، ئەمەش گرفت بۆ قوتابخانەکان دروست دەکات.
لێدوانی فەرمی: د.ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە ڕاستەوخۆ لە هەواڵەکانی کاتژمێر 7:00ـی ئاڤا بەشداری کرد و وتی: "لەبەرئەوەی هیچ بڕگەیەکی یاسایی نییە بۆ نوێکردنەوەی خزمەتی ئەوانەی خانەنشین دەبن. بۆئەوەی بۆشایی لە ناوەندەکانی خوێندن دروست نەبێت، داوامان لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە ئەو مامۆستایانەی لەناو پۆل وانە دەڵێنەوە، بڕیارەکەیان لەسەر جێبەجێ بکرێت، بەڵام داوایان لێ بکرێت لە دەوامکردن بەردەوام بن تا کۆتایی وەرزی دووەم، ئەو جیاوازییەی لە مووچەشیان دروست دەبێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی بیدات".
وەزیری پەروەردە بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر نموونەیەکی هێنایەوە: مامۆستایەک بەر لەوەی خانەنشین بێت یەک ملیۆن و 500 هەزار دیناری وەرگرتووە، کاتێک خانەنشین دەبێت مووچەکەی بووەتە یەک ملیۆن و 100 هەزار، ئەو 400 هەزار دینارەی جیاوازییە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئەستۆی بگرێت.
هەنگاوی داهاتوو: سبەی نووسراوەکە بەفەرمی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت. وەزیری پەروەدە دەڵێت ئەمڕۆ بەشێوەی سەرەتایی ڕەزامەندییان وەرگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






