ئاڤا بەدواداچوون بۆ دامەزراندنی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات
- کوردستان
- 26 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
بەشێک لە وانەبێژانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان کە کێشە لە بەڵگەنامەکانیان هەبووە، ناویان لە لیستی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست دەرهێنراوە و داوایا لە ئاڤا کردووە بەدواداچوونیان بۆ بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوودا، هاوشێوەی وانەبێژانی پەروەردە، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی زانكۆ و پەیمانگەكانی دا، دوای ئەوەی لیست لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ ئەنجوومەن نێردرا، بەشێك لە وانەبێژان گرفتی بەڵگەنامە و ناوی دووبارە و هەندێك گرفتی دیكەی تەكنیكییان هەبوو بۆیە ناویان لە لیست دەرهێندرا.
زانیاری بەدەستهاتوو: ئەو ناوانەی كێشەیان هەبوو كە دەیان وانەبێژن، بە لیستێكی دیكە و بە پاشكۆ ئامادە كرا و ناوەكان لە سەرجەم زانكۆكان كۆكرانەوە، ئاڤا میدیا بەدواداچوونی كردووە بۆ ئەوەی بزانێت كەی ناوی ئەوانیش هاوشێوەی هاوڕێكانیان دەگەڕێتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەفی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: وردبینیکردن بۆ ناو و بەڵگەنامەكانی سەرجەم ئەو وانەبێژانە لە گشت زانکۆكان تەواو بووە، خەریکە یادداشتی کۆتایی دەدەینەوە وەزیری خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تاوەکو پەسەندی بکات و پاشان ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت