وەزیری پەروەردە ڕوونکردنەوە لەسەر گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی دەدات
- کوردستان
- 26 کانوونی دووەم

د.ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
لقی كەركووكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، فۆڕمێكی ئارەزوومەندانە بەسەر مامۆستایان دابەش دەكات تایبەت بە گواستنەوەی ڕاژەكانیان بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عێراق، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئاماژە بەوەدەدات کە گرفت لە گواستنەوەی ڕاژەکان هەیە و "دوو هەزار مامۆستا زەرەرمەند دەبن."
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە هەزاران مامۆستا لە خوێندنی کوردی لە پارێزگای کەرکووک خزمەت دەکەن و نزیکەی دوو هەزاریان گرێبەستن، لە بودجەی فیدڕاڵی تەرخانی داراییان بۆ نەکراوە و ڕاژەکانیان لەسەر وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
لێدوانی فەرمی: : د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە گەشتی هەواڵەکانی سەعات 07:00ـی ئاڤا بە تەلەفۆن بەشداریکرد و گوتی، "لە کۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان و عێراق گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی تاوتوێکرا، ئەوان پێیان گوتین لە بودجە تەرخانی داراییمان بۆ ئەوە نییە تاوەکو لە ساڵی 2026 ڕەشنووسی نوێی یاساکە ڕێکدەخرێتەوە، جگە لەوەش جیاوازی لە پلەبەندی وەزیفی لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە."
گوتیشی، "زیاتر لە دوو هەزار مامۆستای گرێبەست هەن ئەوان ئامادەنەبوون ئەو مامۆستایانە بکەن بەهەمیشەیی، کە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کردوونی بە گرێبەست."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدوای ساڵی 2005ـەوە حەوت هەزار و 453 فەرمانبەر و مامۆستای بۆ پاڵپشتی خوێندنی کوردی لە پارێزگای کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان، دامەزراندوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت