ئەم مانگە بەهۆی بۆردوومانی تورکیا چوار هاونیشتمانی گیانیان لەدەست داوە
- کوردستان
- 27 کانوونی دووەم

بۆردومانی تورکیا لەناوچە سنوورییەکان
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی CPTـی ئەمریکی ڕایدەگەیێنێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا چوار هاونیشتمانی لە سنووری پارێزگای دهۆک گیانیان لەدەست داوە.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 11:30ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا، سنووری گوندی "شەهیێ"ـی سنووری ناحیەی دینارتەی لە قەزای ئاکرێ بۆردوومان کرد، دوو هاونیشتمانی کە هاوژینی یەکتر بوون و بۆ کاری کشتوکاڵی لەو ناوە بوون، بەهۆی بۆردوومانەکە گیانیان لەدەست دا.
لێدوانی فەرمی: کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPTـی ئەمریکی بە ئاڤا میدیای وت، لەماوەی ئەمساڵدا بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا دوو هاونیشتمانی شەهید و دووی دیکەش بریندار بوون، هەر چواریان خەڵکی پارێزگای دهۆک بوون، بەڵام بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی CPT لە مانگی یەکی ساڵی 1991ـەوە تا ئێستا 720 هاونیشتمانی بەر بۆردوومانەکانی تورکیا کەوتوون، لەو ژمارەیە 353 کەس گیانیان لەدەست داوە و 367 کەسیش بریندار بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە 40 ساڵە شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا بەردەوامە، بەهۆی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، بیانووی داوەتە تورکیا بەردەوام هێرشیان بکاتە سەر.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت