
یەکێک لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، وێنە: AA
ئاڤا نیوز
دەستەی وەبەرهێنان بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی IFC و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێداچوونەوە بە مۆڵەتی وەبەرهێنان دەکات.
وێنە گەورەکە: بەپێی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2006ی یاسای وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، زەمینەیەکی لەباری ڕەخسێندراوە بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی بۆ بەگەڕخستنی سەرمایەکانیان لە هەرێمی کوردستان، بەڵام وەرگرتنی مۆڵەتی وەبەرهێنان کات و هەنگاوی زۆری پێویستە.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان گوتی:" شیکارێکی دامەزراوەیی و یاساییمان بۆ پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان کردووە، دەمانەوێت نەخشە ڕێگایەک بۆ پرۆسەی پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان ئامادە بکەین و ئاسانکاری زیاتر و ژینگەیەکی لەبارتر بۆ وەبەرهێنان بڕەخسێنین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەرگرتنی هەر مۆڵەتێکی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، ماوەی یەک بۆ سێ ساڵ پێویستە و زیاتر لە 300 هەنگاوی دەوێت تا ڕەزامەندی لەسەر دەدرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: لە ساڵی 2006ەوە مۆڵەت دراوە بە 1561 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، لەو ژمارەیەش تەنیا لە ساڵی ڕابردوو 183 مۆڵەتی وەبەرهێنان دراوە، کە 17٪ی ئەم مۆڵەتانە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی بووە.
زانیاریی زیاتر: وەبەرهێنەرانی بیانی ڕۆڵێکی بەرچاوییان هەیە لە گەشەی ئابووری هەرێمی کوردستان و خستەگەڕی سەرمایەکەیان لە خزمەتی ئاوەدانی کوردستان قازانجێکی زۆر گەیاندووە و حکومەتیش لەوچواچێوەیە دا بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانی ئاوەدانی زیاتری شار و شارۆچکەکان بەبێ جیاوازی، سەرمایەی بەگەڕخراوی وەبەرهێنەرانی بیانی زیاترە لە پێنج ملیار دۆلار بەشێوازی سەربەخۆ، هاوکات بەشێوەی هاوبەشیش مەزندەی زیاتر لە 20 ملیار دۆلاری بۆ دەکرێت.
سەرمایەی وەبەرهێنان: لەسەر ئەو بنەمایە، بەڕێژەی 63.04% ی تێکڕای سەرمایەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا، سەرمایەی نیشتمانییە، هاوكات ڕێژەی 36.69% گوژمەی وەبەرهێنان لە سەرمایەی بیانی پێکدێت، ئاستی وەبەرهێنانی هاوبهش سەرمایەگوزاریهكهی لە 0.27٪ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا پێكدههێنێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
مانگی داهاتوو وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک دەستپێدەکاتەوە
- ژینگە
- 36 خولەک لەمەوپێش
بۆ چوارەم جار ئاگر لە چیای برادۆست کەوتەوە و کۆنترۆڵ کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی چاپی پاسپۆرت لە هەولێر چارەسەر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی چاپی پاسپۆرت لە هەولێر چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێخۆشبوونی دارایی بۆ هاووڵاتیانی سووری دەردەکرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاری ورد لەسەر ڕووداوی بەنزینخانەکەی هەولێر بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بکوژی دوو کەسەکەی سێشەممەی ڕابردووی هەڵەبجە خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد