شاندی دەم پارتی ناوەڕۆکی دووەم کۆبوونەوەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 28 کانوونی دووەم

شاندی دەم پارتی
ئاڤا نیوز
هاوسەرۆکی دەم پارتی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی حزبەکەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەی دووەمی شاندی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئاشکرا کرد.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان لەبارەی پرسی ئاشتی لە تورکیا بەردەوامە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو شاندی دەم پارتی بۆ دووەم جار سەردانی ئیمرالی کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە کۆبووەوە. هاوکات شاندەکە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا کرد.
لێدوانی فەرمی: تولای حاتەم ئۆغۆللاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند:
- ئۆجەڵان لەدووەمین دیداریدا لەگەڵ شاندی ئیمرالی وتی، "ئێمە بە قۆناغێکی مێژووییدا تێدەپەڕین کە قەیرانە جیهانی و نیشتمانییەکان تێکهەڵکێش دەبن، ڕاکێشانی تورکیا بۆ سەر ڕێچکەی دیموکراسی تاکە ڕێگەیە بۆ پاراستنی لە قەیرانەکان".
- ئۆجەلان ڕاشیگەیاندووە، بانگەوازەکەی باخچەلی ئەگەر لەگەڵ عەقڵی دەوڵەت تێکەڵ بکرێت، دەبێتە هۆی پێشکەوتنێکی مێژوویی کە خزمەت بەئاشتی دەکات.
- ئۆجەلان پێشیوایە لەم قۆناغەدا کە قەیرانەکان کەڵەکە و تێکهەڵکێش بوون، پەنابردن بۆ سیاسەتی بەڕێکردنی کات و چاوەڕوانی سەبارەت بە چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا، خزمەت بە تورکیا ناکات.
لەلایەکی دیکەوە: ئۆجەلان جارێکی دیکە لەم دیدارەدا جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی ئەوەیە ئەو پرسە لەزەمینەی توندوتیژی و ململانێیەوە بگوازێتەوە بۆ زەمینەی یاسای دیموکراسی و سیاسەتی دیموکراسی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەندێک ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئۆجەلان لە 15 ی شوباتدا پەیامێک بڵاودەکاتەوە و ڕاستەوخۆ باس لە دۆخی ناوچەکە و تورکیا دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی کۆدەبێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە کوژراوەکانی بەنزینخانەکەی هەولێر پاڵەوانی لەشجوانی عێراق بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە کوژراوەکانی بەنزینخانەکەی هەولێر پاڵەوانی لەشجوانی عێراق بوو
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات