پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تەوەرێکی سەرەکی دووەم ڕۆژی کۆنگرەی عێراقە بۆ وزە
- عێراق
- 29 کانوونی دووەم

دیمەنی یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی عێراق بۆ وزە. فۆتۆ - ڕاگەیانسنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دووەم و کۆتا ڕۆژی کارەکانی کۆنگرەی عێراقە بۆ وزە کە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، تیایدا حەوت دیدار و پانێڵ ساز دەکرێن و یەکێک لە پانێڵە سەرەکییەکانیش دۆسیەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولایە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ بە بەشداریی 400 کەسایەتی سیاسی، خاوەن کۆمپانیا و و گەورە شارەزای بواری وزە، لە بەغدا "کۆنگرەی عێراق بۆ وزە" دەستیپێکرد و ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت، ئامانجیش لە کۆنگرەکە هاندانی وەبەرهێنانە لە جۆرە نوێیەکانی دیکەی وزە وەک هەوڵێک بۆ فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات لەعێراقدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی خشتەی کارەکانی کۆنگرە کە پلاتفۆڕمی گەشەپێدانی عێراق ڕێکخەری کۆنگرەکە بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ پڕکردنەوەی بۆشایی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرێکی سەرەکی کۆنگرەکەیە، ئەم پانێڵە ئەمڕۆ کاتژمێر 3:20 خولەک بۆ 4:20 خولەکی ئێوارە بەڕێوەدەچێت.
ئەوانەی لەسەر ئەم بابەتە قسە دەکەن بریتیین لە:
عەدنان جابری - جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق
سەباح حەیدەر - ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق
فادی شەمەری - ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری سیاسیی
فازڵ نەبی - بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق
تەوەرەکانی دیکەی دووەم ڕۆژی کۆنگرەی عێراق بۆ وزە:
حکومڕانی چاک و هەماهەنگی هەرێمی لە کەرتی وزە لە عێراق
ڕوانگە و ستراتیژییەکانی وەزارەتی کارەبای عێراق
چاکسازی لە کەرتی کارەبا: مامەڵەکردن لەگەڵ ئاستەنگییەکان و سوودوەرگرتن لە دەرفەتەکان
ئاسایشی وزە لە جیهانێکی گۆڕاودا؛ فراوانکردنی ڕۆڵی عێراق لەبوارەکانی دیکەی دەرەوەی نەوت
ڕوانگە و ستراتیژییەتی وەزارەتی کارەبا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا
داهاتووی ئاو؛ ململانێ و هەماهەنگی و بەردەوامی
کاریگەرییەکانی ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا؛ کەمکردنەوە و گونجان لەگەڵیاندا
پڕکردنەوەی بۆشایی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا
ڕوانگەی حکومەت بۆ کەرتی وزە لە عێراق
دیارترین ئەو کەسایەتییانەشی کە لە دیدار و پانێڵەکانی ئەمڕۆدا قسە دەکەن بریتیین لە:
زیاد فازڵ - وەزیری کارەبای عێراق
قاسم ئەعرەجی - ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق
ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق
هەڵۆ عەسکەری - وەزیری ژینگەی عێراق
عون زیاب - وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق
ئەحمەد تەها - بەڕێوەبەری بەشی بازاری کراوە لە بانکی ناوەندی عێراق
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






