داواكاری گشتی سەرووی هەزار سكاڵا لە دژی بەفیڕۆدانی موڵكی گشتی بەرز دەکاتەوە
- کوردستان
- 29 کانوونی دووەم

دیمەنی باڵەخانەی داواکاری گشتی
ئاڤا نیوز
دەزگای داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان لە ماوەی ساڵێكدا زیاتر لە هەزار سكاڵای لە بارەی مافی گشتی و بەفیڕۆدانی موڵكی گشتی و لابردنی زێدەڕۆییەكان بەرزكردۆتەوە، و سێ هەزار و 907 نووسراوی بەدواداچوونی ئاراستەی دامودەزگا پەیوەندیدارەكان كردووە.
وێنە گەورەكە: سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان، وەك دەزگایێكی چاودێر بەسەر پەیڕەوكردنی بنەمای سەروەریی یاسا و بەدواداچوونی پێشێلكارییە یاساییەكان، ئاماری كار و چالاكییەكانی ساڵێكی بڵاوكردەوە، ژمارەكان دەڵێن ڕۆڵی سەرەكی هەبووە لە سنوورداركردنی بەفیڕۆدانی موڵكی گشتی و لابردنی زێدەڕۆیی لە ناوچە جیا جیاكانی هەرێمی كوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یەكەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی وێنەیەك لە كار و چالاكییەكانی تایبەت بۆ ئاڤا میدیا ڕەوانەكردووە و تێیدا هاتووە:
- ئەندامانی داواكاری گشتی دووهەزار و 31 جار بەشداری لیژنەكانی لێكۆڵینەوە و بەرزەفتكردنیان كردووە.
- سێ هەزار و 907 نووسراوی بەدواداچوون ئاراستەی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان کراون.
- زياتر له هەزار دۆسیەی تاوان یەکلايى کراونەتەوە.
- هەزار و 74 سکاڵای لەبارەی مافی گشتی و بەفیڕۆدانی موڵک و ماڵی گشتی و لابردنی زێدەڕۆییەکان بەرزکردووهتەوە.
زانیاریی زیاتر: هاوکات هەر یەک لە دەستەكانى تاوانەکان، تاوانی نەوجەوانان و تانەلێدان لە بەرژهوەنديی یاسا و دەستەی ڕاوێژکاری لە سەرۆکایەتيی داواکاری گشتی لە ماوەی ساڵێکدا؛ لە کۆی ههزار و 275 دۆسیەی تاوانەکان، کە لە دادگاکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانە کراون، زياتر له هەزار دۆسیەی تاوان یەکلايى کراونەتەوە، واتە ڕێژەی خێرا ڕاپەراندنی کارەکان زيتر له 80% بووە.
قووڵتر: ئەندامانی داواکاری گشتی بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دۆسیەکانی لێکۆڵینەوە و چۆنیيەتی بەڕێوەچوونی ڕێکارەکان بەگوێرەی یاسا و بەدواداچوون بۆ کەموکوڕییەکان؛
- لە ماوەی ساڵێکدا هەزار و 211 جار سەردانی بنکەكانی پۆلیس، ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس و ئاسایش و بنکەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژيی خێزانی کردووە و سەرپێچییەکان تۆمارکراون و بەدواداچوونیان بۆ کراوە.
- هەر لەو ماوه دیاریکراوهدا ئەندامانی داواکاری گشتی ڕۆژانە سەردانی گرتووخانەکانیان کردووە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازی بۆ بەدواداچوونی ڕەوشی ڕاگیراوان و حکومدراوان و گوێگرتن لە داواکاری و ئاگاداربوون لە کەموکوڕییەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 58 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






