ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ داواکاریی هەزاران زیندانیی سیاسی دەکات
- کوردستان
- 29 کانوونی دووەم

گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ مووچە و شایستەکانی دیکەی هەزاران زیندانیی سیاسی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەکات. داوا دەکەن مووچەیان بۆ ببەسترێ و لە شایستەکانی دیکەش سوودمەند بن.
چیرۆکی سەرەکی: زیندانیانی سیاسیی نزیکەی 15 بەشن، تاوەکو ئێستا هەشت بەشیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەرگرتنی مووچە و زەوی سوودمەند بوون، بەڵام هێشتا هەزاران کەسیان لەو شایستانە بێبەشن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەیان زیندانی سیاسیی پەیوەندیی بە ئاڤا میدیاوە دەکەن، داواکارن مووچەیان بۆ ببەسترێت، لە وەرگرتنی پارچە زەوی و شایستەکانی دیکە لە ناوچە جیاوازەکان سوودمەند بن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا میدیا، دەرکەوت وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، وردبینی بۆ فۆرم و ناوی نزیکەی 20 هەزار زیندانی سیاسیی کردووە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، تاوەکو پەسەند بکرێن و سوودمەند بن.
زانیاریی زیاتر: هەر کەسێک بە زیندانیی سیاسیی هەژمار کرابێت، مووچەیەکی 500 هەزار دیناری بۆ دابین دەکرێت، بەپێی ساڵەکانی زیندانییەکەشی بڕێک پارە دەچێتە سەر مووچەکەی، لە وەرگرتنی زەوی و شایستەی دیکەش سوودمەند دەبن.
بۆچی گرنگە: دوای پەسەندکردنی ناوەکانیان لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، نزیکەی 20 هەزار زیندانیی سیاسیی سوومەند دەبن و ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانیان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






