نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێكرد
- کوردستان
- 29 کانوونی دووەم

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان - پاتريك دۆرێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد و جەختیان لە چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هەولێر و بەغدا له‌سه‌ر بنه‌ماى لێكگه‌يشتن و ده‌ستوور کرد.
چیرۆکی سەرەکی: نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ پاتريك دۆرێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دۆخى سووريا و ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييهوه.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەێنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له ديدارهكهدا:
- دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر و به‌غدا و تيمه‌كانى هه‌ردوولايان تاوتوێكرد، هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى لێكگه‌يشتن و ده‌ستوور.
- هه‌ردوولا بيروبۆچوونيان ده‌رباره‌ى دۆخى سووريا، دوايين پێشهاته‌كانى و پرسى كورد له‌و وڵاتە تاوتوێ كرد. جه‌ختيان له گرنگيى تهبايى و يهكدهنگيى كورد و پاراستنى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته جياجیاكان له سوورياى نوێ‌دا كرده‌وه.
- گرنگیی پاراستنى ئارامى، سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






