هیومان ڕایتس وۆچ داوا لە تورکیا دەکات لێپرسینەوە لە گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بکات
- کوردستان
- 30 کانوونی دووەم

وێنەی دوو چەکدار لە نزیک بەنداوی تشرین. وێنە - AA
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کە تورکیا پشتیوانیان دەکات، بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ڕۆژئاوای کوردستان تۆمەتبار دەکات و داوا لە ئەنقەرە دەکات لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو گرووپانە بکات.
چیرۆکی سەرەکی: 18ـی ئەم مانگە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا و گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتنی سەر بە مانگی سووریی کوردییان بۆردومانکرد، هەمان ڕۆژیش فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دیکە خۆپیشاندانێکی هاووڵاتیانی مەدەنی لەنزیک بەنداوی تشرین بە ئامانج گرت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاپۆرتێکدا هبە زیادین، توێژەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ دەڵێت، ئەو هێرشانەی تورکیا و گرووپەکانی "سوپای نیشتیمانی سووریا" ئاماژەی تاوانی جەنگن، ئەو دوو لایەنە پێشتریش هاووڵاتیان و ناوچەکانی دانیشتوانیان بە ئامانج گرتووە و پێشێلکارییان دژی مافەکانی مرۆڤ ئەنجامداوە، بۆیەش پێویستە ئەنقەرە پێشێلکارییەکانی گرووپە چەکدارەکان ڕابگرێت، بەپێچەوانەوە "دەبێتە هاوبەشی تاوانەکان".
هیومان ڕایتس وۆچ لە ڕاپۆرتەکەیدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکان و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤن و دەبێت هەمیشە لەکاتی ململانێکاندا پارێزراوبن، هاوکات ئەنجامدانی کردەی سەربازیش لە نزیک بەنداوەکان لەوانەش بەنداوی تشرین، بە مەترسیدار ناودەبات و داوای ڕاگرتنی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت