
کۆبوونەوەی کۆمپانیای سۆمۆ لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیا جیهانییەکان
ئاڤا نیوز
گەورە کۆمپانیاکانی نەوت خەریکە بێ هیوا ده‌بن له چارهسەركردنی كێشه‌كانی دەریای سوور، كه بڕبڕەی پشتی ئابووریی ئەوروپایە، بۆیه داوا دەکەن هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و كه‌ركووک له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکیاوە دەستپێبکاتەوە، وەک جێگرەوەی رێڕەوی دەریای سوور.
زانیاریی تایبه‌ت: شاندێکی باڵای كۆمپانیای سۆمۆ و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌ریتانیان بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی (I Week Energy)، زیاتر لە 50 كۆبوونەوەیان كردووە، له كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی (ئێکسۆ‌ن مۆبیلی ئەمریكی، تۆتاڵ ئینێرجی فەرەنسی، شێڵ و ئارامکۆی سعودی)، سه‌رجه‌میان داوایان له شاندەکەی عێراق كردووه، پێویسته پڕۆسه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركووک له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان دەستپێبكاتهوە.
لێدوانی فه‌رمی: "ڕێككه‌وتن هه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككهوتنهكەش به‌غدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كۆبووه‌ته‌وه، لەو کۆبوونەوانەشی لەگەڵ لایەنی تورکی كردوومانه، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وان هێڵی بۆریی نه‌وته‌كه‌یان ئامادەكردووه". فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا وای گوت.
لە لایەکی دیکەوە: ئیمارات متمانەی بە ڕێڕەوی بازرگانیی دەریای سوور نەماوە. عەبدوڵڵا بن توق، وەزیری ئابووریی ئیمارات دەڵێت: "پێویستە سەیری ڕێگە بازرگانییە نوێیەکان بکەین، دڵنیابین لەوەی کە دابینکردنی بڕی پێویستی وزە و کاڵا بۆ بازاڕ لە ئیمارات و ناوچەکە و جیهاندا هەیە".
وێنە گەورەکە: بەهۆی هێرشی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور و هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر حووسییەکان، جووڵەی دەریایی و هاتووچۆی کەشتیوانی کەمی کردووە، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ناردەی نه‌وت بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا دروستكردووه، بۆیه ئێستا كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت بۆ شوێنگرەوەی ده‌ریای سوور، كار بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئەمەش بزانە: ساڵانه له وڵاتی به‌ریتانیا كۆڕبه‌ندی (I Week Energy) ده‌كرێت، كه بە گەورەترین کۆبوونەوەی وزە لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت، زیاتر لە 1000 بریکار لە وڵاتانی جیهانەوە ئامادەی كۆڕبه‌نده‌كه دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

NA
no position
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەگەری ئاگربەست لە سوودان هەیە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەنیازە بنکەیەکی سەربازی لە دیمەشق دابمەزرێنێت





