نوێترین لێدوانی سوودانی لەبارەی چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 12 و یەک
- بزنس
- 30 کانوونی دووەم

محەممەد شیاع سوودانی
ئاڤا نیوز
ئاڤا نوێترین لێدوانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مانگەکانی 12 و یەک ئاشکرا دەکات، لەبارەی هەناردەکردنی نەوتیش سەرۆکوەزیران لە پێشنیازێک پەشیمان بووەتەوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی لەبارەی مووچەی مانگی 12 لە ڕۆژانی ڕابردوودا سوودانی بە شاندەکانی کوردستانی وتووە قسە و بڕیاری ئەو هەمان قسەی وەزارەتی دارایییە. وەزارەتی دارایی عێراق چەندجارێک بە ڕاگەیێنراو و ڕوونکردنەوە وتوویانە ساڵی 2024 تەواوی پارەی مووچەیان ناردووە و هیچی تر نانێرن.
لەبارەی مووچەی مانگی یەکیش سوودانی وتوویەتی دەبێت ڕێککەوتنێکی نوێ بکرێت. سبەی هەینیش بڕیارە کۆبوونەوەیەکی دیکە لەنێوان هەردوولا بکرێت و ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر کۆی مووچەکانی ئەمساڵ بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سوودانی لەبارەی دوو بابەتی دیکە قسەی کردووە؛ هەمواری یاسای بودجەیە و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان. لەمبارەیەوە جەختی لە ڕێککەوتنەکان کردووەتەوە لەنێوان هەولێر و بەغدا و وتوویەتی دەبێت هەردوولا بە رێککەوتنەکان پابەند بن.
دوێنێ شەویش لە ماڵی سوودانی کۆبوونەوەیەک لەمبارەیەوە کرا، لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنکەکان کە شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پارتی و سەرجەم سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش بەشدار بوون، دواجار لێکتێگەشتنێکی گشتیی پەسەند کرا بۆ تێپەڕاندنی هەموارەکە.
لەبارەی دەستپێکردنەوەی نەوتیش کە پێشتر نوێنەری حکومەتى عێراق لە پەرلەمان پێشنیازی کردبوو، دەبێت هەرێمی کوردستان سەرجەم داهاتی فرۆشی نەوت و گاز و بەرهەمە نەوتییەکان، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە، بەتەواوی ڕادەستی خەزێنەی گشتیی عێراق بکات، دواتر هەڵوێستی تووندی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە، ئێستا سوودانی پەشیمان بووەتەوە. دوای هاتنەوە سەر دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپیش ئیدارەی ئێستای ئەمریکا لەگەڵ ئەوەیە هەناردەی نەوتی کوردستان بە نزیکترین کات دەستپێبکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 53 خولەک لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ گەنجینەکان: چەکی پارەکانتان ئامادە بکەن