قەرەبووکردنەوەی خاوەن زەوییەک گرفت بۆ ژمارەیەک هاووڵاتی دروست دەکات
- بزنس
- 30 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
هاونیشتمانییەک لە ساڵی 2010 لەبری 35 پارچە زەوی، شارەوانی بە هەڵە 55 کارتی زەوی 200 مەتری پێداوە، دواتر بۆ سوید ڕادەکات و ئێستاش مردووە. ئاڤا بەدواداچوون بۆ ئەو کێشەیە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵی 2010 خاوەن زەوییەک کە 38 دۆنم زەوی هەبوو لە کەرتی باغلومنارە نزیک شەقامی 120 مەتری، لەلایەن شارەوانی هەولێرەوە بە 35 پارچە زەوی 200 مەتری قەرەبوو دەکرێتەوە، چونکە زەوییەکەیان لێ وەرگرتووەتەوە، دواتر لەبری 35 پارچە زەوی، شارەوانی بەهەڵە 55 کارتی زەوی 200 مەتری پێداوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ئەم هاووڵاتییە لەڕێگەی بریکارەکەیەوە 20 پارچە زەوی دەفرۆشێت کە هەر پارچەیەکیان لەنێوان دوو بۆ پێنج دەفتەر دۆلار بووە، دواتر بۆ سوید ڕادەکات، لەوێش کۆچی دوایی دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم 20 پارچە زەوییە کڕین و فرۆشتنی زۆری پێوەکراوە.
ئەمەش بزانە: مام بەکر کە نووسینگەی عەقاراتی هەیە و کڕین و فرۆشتنی بەم 20 پارچە زەوییە کردووە. چەند جارێکیش دەستگیرکراوە، گوایە کارتی زەوی تەزویر کردووە.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەرپرسی بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی لەوبارەیەوە دەڵێت:
- لیژنەیەک پێکهێنراوە لێکۆڵینەوە دەکەن و داوای یاسایی لەسەر ئەوکەسە تۆمار کراوە کە لە سوید مردووە و لە ئایندەیەکی نزیکیش ئەنجامەکەی ڕادەگەیێنرێت.
- خاوەنی ڕاستەقینەی زەوییەکەش دیار نییە و بریکارەکەش مردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 42 خولەک لەمەوپێش
(ئاڤا) لە ناو دڵی سلێمانیدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 290 سکاڵا دژی عەجاج تۆمار کرا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تیروپشک بۆ لیست و هاوپەیمانیەتییەکان کرا؛ پارتی ژمارە 275ـی بەرکەوت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش