
ڕاکێشانی مووچە لەڕێگەی هەژماری منەوە
ئاڤا نیوز
بەپێی دوایین داتای تیمی هەژماری من، 720 هەزار فەرمانبەر خۆیان لە نێو پرۆژەکە تۆمارکردووە و هەنگاوەکانی حکومەت بۆ پێشخستنی ژێرخانی بەدیجتاڵکردن بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: بە ئامانجی هێنانەکایەی ئاسانکاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییان، حکومەت هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پتەوکردنی ژێرخانی بە دیجتاڵیکردن، لەو چوارچێوەیەشدا دەیەوێت سەرجەم مووچەخۆران بە هەژماری من مووچەکانیان وەربگرن و پڕۆسەکە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەردەوامە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیینراوی وەزارەتی دارایی، لە کۆبووەوەی نێوان شاندی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق باس لە بەرەو پێشچوونی کارەکانی پڕۆژەی 'هەژماری من' کراوە، داتا و ژمارەی تۆمارکراوان لە پڕۆژەکەدا خراوەتەڕوو، باس لەوەکراوە ئەم مانگە نزیکەی 274 هەزار فەرمانبەر لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەشێوەی دیجیتاڵی مووچەکانیان وەردەگرن.
لەلایەکی دیکەوە: لە مووچەی مانگی 11ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، 219 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەرگرت، لەو ژمارەیە 37 هەزار و 500 پێشمەرگە، 181 هەزار و 830 فەرمانبەری مەدەنی کە 65 هەزار و 350یان مامۆستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






