نێچیرڤان بارزانی: باشترین وەفاداری بۆ گیانی شەهیدان تەنها تەبایی و یەکڕیزییە
- کوردستان
- 1 شوبات

نێچرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
21 ساڵ بەسەر تەقینەوەکانی یەكی شوبات تێپەڕ دەبێت و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵیت، باشترین وەفاداری بۆ گیانی شەهیدان و ڕاستترین ڕێگەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، تەنها تەبایی و یەکڕیزییە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە 1-2-2025، ساڵڕۆژی تەقینەوەکانی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانیی كوردستان لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی یەكی شوبات لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
پەیامی فەرمی: لە ساڵیادەکە نێچرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:
- له بیرەوەریی ساڵیادی شههیدانی یەکی شوباتدا، بەوپەڕی ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانمان دەکەینەوە و سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکیان دادەنەوێنین.
-شههیدانی یەکی شوبات بوونە سیمبۆلی خوێنی پێکەوەڕژاوی کوردستانییان بە دەستی تیرۆریستان کە بەبێ هیچ جیاوازییەک، گیانی ئەو پۆلە سەرکردە و تێکۆشەرەی گەلەکەمان و هاووڵاتییانی سڤیلی کوردستانیان کردە ئامانج.
-پێویستە ساڵانە ئەم یادە و بیرهێنانەوەی ئەو تاوانە تیرۆریستییە بکەینە دەرفەتێک بۆ بەخۆداچوونەوە و هەوێنی پتەوکردنەوەی برایەتی و پێکەوەیی و هاوچارەنووسیمان.
-باشترین وەفاداری بۆ گیانی شەهیدان و ڕاستترین ڕێگەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، تەنها تەبایی و یەکڕیزییە، هەر بەوەش دەتوانین دهستکهوت و مافەکانمان بپارێزین و ئامانجەکانمان بپێکین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەكی شوباتی ساڵی 2004 کە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانیش بوو، لە هەردوو بارەگاکەی پارتی و یەکێتی دوو تەقینەوەی خۆکوژی ڕوویاندا، تێیدا 103 سەرکردەی دیار و خهڵكی سڤیل شەهید بوون و 103 کەسیس بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






