
بەشداریكردنی مەسرور بارزانی لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەكی شوبات لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
وێڕای بەشداریكردنی لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەكی شوبات لە شاری هەولێر، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پەیامێكیشی سەبارەت بە كارەساتەكە بڵاوكردەوە.
بڵاوكراوەی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (X) لە پەیامێكیدا ڕایگەیاند: کارەساتی یەکی شوبات، هێرشێک بوو بۆ سەر هەموو کوردستان، ئەمڕۆ، ڕێز لە شەهیدانی ئەو کارەساتە دەگرین و گرنگیی یەکڕیزی لە ڕووبەڕووبوونەوەی نەهامەتی و ستەمدا دووپات دەکەینەوە.
لەلایەكی دیكەوە: كاتژمێر (10:00)ی ئەمڕۆ شەممە 1-2-2025، بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و نوێنەری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و كونسوڵی وڵاتان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی پارتی و یەكێتی و لایەنە سیاسییەكانی دیكە و كەسوكاری شەهیدان، لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی یەكی شوبات لە شاری هەولێر، ڕێوڕەسمی ساڵیادی كارەساتەكە بەڕێوەچوو.
باكگراوند: لە 1-2-2004 كە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بوو، لە هەردوو بارەگای لقی دووی پارتی و مەڵبەندی سێی یەکێتی دوو تەقینەوەی خۆکوژی ڕوویاندا، بووە هۆی شەهیدبوونی 103 کەس كە ژمارەیەكیان سەركردە و بەرپرسی هەردوو ئەم دوو حیزبە بوون و 246 کەسی دیکەش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 59 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






