لە هەولێر فەرمانبەران هێشتا زەوییەکانیان تاپۆ نەکراوە کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکەن
- کوردستان
- 1 شوبات

زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەشێک لە فەرمانبەرانی سنووری هەولێر کە سوودمەند بوونە لە وەرگرتنی زەوی، پێش ئەوەی زەوییەکانیان تاپۆ بکرێت، کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: چەند مانگێکە لەبەشێکی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان پرۆسەی دابەشكردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە هەولێر هێشتا تاپۆیان بۆ نەکراوە، کەچی کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت، شارەوانیش دەڵێت نایاساییە و ناتوانن یەک بلۆک ببەنە سەر زەوییەکانیان.
لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت، "تاوەکو ژمارەی تۆمار وەرنەگرن، هیچ فەرمانبەرێک بەڕەسمی نابێتە خاوەنی ئەو زەوییەی بۆی دەرچووە، ناتوانرێت هیچ مامەڵەیەکی پێوە بکرێت و دەستکاری بکەن".
زانیاریی زیاتر: بەشێکی ئەو فەرمانبەرانەی لە سنووری هەولێر زەوییان بۆ دەردەچێت لە گوندی ئاشۆکان زەوییان پێدەدرێت، هەندێکیان کڕین و فرۆشتن بە زەوییەکان دەکەن هێشتا ژمارەی زەوییەکانیشان له شارەوانی وەرنەگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






