ئاڤا بەدواداچوون بۆ نەمانی جۆرێک دەرزیی لە سەنتەری ڕۆماتیزمی سلێمانی دەکات
- تەندروستی
- 1 شوبات
ئاڤا میدیا
نزیکەی چوار مانگە جۆرێکی دەرزیی لە سەنتەری ڕۆماتیزمی سلێمانی نەماوە، بەگوێرەی زانیارییەکان توانراوە دەرزییەکە دابین بکرێت، بەڵام کێشەی گواستنەوەی بۆ دروست بووە، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانیش لەمبارەیەوە دەڵێت 'کار بۆ دابینکردنی بەڕاد و گواستنەوەی دەرزییەکە لەم هەفتەیەدا دەکەین'.
بابەتی سەرەکی: لە مانگی 11ـی ساڵی 2024 تاوەکو ئێستا دەرزیی 'ڕیمی کەید' لە سەنتەری ڕۆماتیزم لە سلێمانی نەماوە، دەرزییەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت، هەر نەخۆشێکی ڕۆماتیزمی جومگە و کڕکڕاگە پێویستی بە چوار دەرزیی لەم جۆرەیە، هەر دەرزییەکیش لێرە نرخەکەی 125 هەزار دینارە، بە گوێرەی زانیارییەکان لە 2024-11-18 لەلایەن بەڕێوەبەری پێشووی سەنتەرەکەوە توانراوە هەزار دەرزیی لەم جۆرە لە پارێزگای حلە دابین بکرێت، بۆ گواستنەوەشی داوای لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی کردووە، تا بەڕادی بۆ دابین بکات، بەڵام بەڕادیان دابین نەکردووە.
زانیاری بەدەستهاتوو: لە ناوەڕاستی مانگی 12ـی 2024 خەرجکردنی پارەی ئیفادات وەستاوە، بۆ دابینکردنی بەڕادیش دەبێت ڕەزامەندی لە وەزارەتی تەندروستی بۆ خەرجکردنی پارەی ئیفادات بدرێت.
لێدوانی فەرمی: د.هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەی ئیفادات دراوە، سبەی یەکشەممەش کار بۆ دابینکردنی بەڕاد دەکەین، بۆ ئەوەی لەم هەفتەیەدا دەرزییەکان بگوازینەوە سلێمانی.
زانیاری زیاتر: ئیفادات خەرجکردنی بڕە پارەیەکە کە لە 40 هەزار دینار بۆ 300 هەزار دینار دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە: د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای گوت: ئەم بابەتە لۆکاڵییە لەگەڵ نەخۆشخانەکە و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی قسە بکەن، چونکە لە ئاستی کۆگۆکانە، هەموو شتێک بۆ وەزارەت ناگەڕێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات






