
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو ئاڤا لە ڕێگەی بەدواداچوونەکانی بەشی ئینتەیک زانیاریی ورد و تایبەتی بە شێوەی سکووپ لە سەرچاوەی باوەڕپێکراو دەستکەوتووە بەوەی دوای زیاتر لە سێ ساڵ ناکۆکیی قووڵ، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندیی بە لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل کردووە تا پێکەوە دابنیشن، ئەمڕۆ لاهوور شیخ جەنگی بەدەمی خۆی پشتڕاستی ئەو هەواڵەی ئاڤای کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێک دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل کردووە، داوای کردووە بەیەکەوە دابنیشن، بەڵام بەو مەرجەی دوور لە چاوی خەڵک و میدیاکان بێت، لاهوور شێخ جەنگی ڕازی بووە بە دانیشتنەکە، بەڵام ئەو مەرجەی ڕەتکردووەتەوە و وتوویەتی با بە ئاشکرا دیدارەکە بکەین، ئەمەش دوای زیاتر لە سێ ساڵ ناکۆکیی قووڵ لەنێوانیاندا دێ.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ لە سلێمانی ڕۆژنامەنووسێک لە لاهوور شێخ جەنگی پرسیووە: لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەتەوە، لەوەڵامدا گوتی، "تەنیا بەتەلەفۆن لەگەڵ کاک بافڵ قسەمانکردووە و تەلەفۆنی بۆ کردووم."
باکگراوند: ڕۆژی 8ـی تەمموزی 2021 لاهوور شێخ جەنگی کە هاوسەرۆکی یەکێتی بوو، لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە بە بڕیارێک دوور خرایەوە، بەمەش پەیوەندی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی گەیشتە دۆخێکی خراپ، ساڵی ڕابردووش لاهوور شێخ جەنگی بەرەی گەلی دامەزراند، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دوو کورسی بەدەستهێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






