ڕوانگەی سووری: توركیا لە مانگێكدا 31 هێرشی درۆنی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە
- کوردستان
- 2 شوبات

ساتی بۆردوومانکردنی ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن تورکیاوە
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، توركیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە، 31 هێرشی درۆنی بۆ ناوچە جیا جیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە.
چیرۆكی سەرەكی: توركیا هەبوونی چەكدارانی یەپەگە لە ڕۆژئاوای كوردستان، بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری سنوورەكانی وەسف دەكات و بەردەوام هێرشی ئاسمانی و زەمینی دەكاتە سەر ئەو ناوچانەی كە لەژێر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی كورد دان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا بڵاویكردووەتەوە، توركیا لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفرۆكەوانەوە لە ماوەی مانگی یەكەمی ساڵی نوێ، 31 جار هێرشی كردووەتە سەر ناوچەكانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی كورد و چەند ئامانجێكی جیا جیای بۆردوومان كردووە.
زیانە سەرەکییەکان: لەو هێرشە درۆنیانەی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان، چوار كەس كوژراون كە یەكێكیان ئەندامی هێزەکانی 'هەسەدە'ـەیە و پێنج كەسیش برینداربوون، كە دووانیان سڤیلن و سێ لەو بریندارانەش ئەندامی هەسەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






