
خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەدا
ئاڤا نیوز
پرۆسەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی پێش ساڵی 2014 لە پارێزگاکان بەردەوامە، تاوەکو ئێستا مووچەی بەشێکیان هاوتاکراوە، بەهۆی هەژمارکردنی بڕوانامە و خزمەتەوە پارەیەکی زیاتر چووەتەوە سەر مووچەیان، بڕیارە لە دوومانگی داهاتوو مووچەی سەرجەمیان هاوتا بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: خانەنشینان دوو بەشن، بەشێکیان ئەوانەن لە 2003 بۆ 2014 خانەنشین بوون، بەشێکیش ئەوانەن کە دوای 2014 خانەنشین بوون، ئەوانەی پێش 2014 خانەنشین بوون ژمارەیان نزیکەی 20 بۆ 25 هەزار کەس دەبێت بەپێی ڕێنماییەکان مووچەیان هاوتا نەکرا و تەنیا 100 هەزار دینار چووەتە سەر مووچەکانیان.
لێدوانی فەرمی: سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانیی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "بەشێکی دیکە لە خانەنشینانی پێش 2014 بۆ مانگی یەک مووچەکانیان هاوتاکراوە و بڕیارە بۆ مووچەی دوومانگی داهاتوو سەرجەمیان تەواو بکرێن."
ئەمەش بزانە: مانگی حەوتی ساڵی 2024، بڕیاری هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق جێبەجێ کرا، ئەمەش دوای بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق، جگە لەوە ئێستا تەمەنی خانەنشینیش گۆڕاوە و فەرمانبەران لە تەمەنی 60 ساڵییەوە خانەنشین دەبن، ئەم پرۆسەیەش 35 هەزار فەرمانبەری دیکە دەگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






