
گوژمەیەک لە دیناری عێراقی و لۆگۆی هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ دەست بە تەمویلکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت، وەزارەتی دارایی عێراق سەرەتا پارەکە دەخاتە سەر ئەژماری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی و دواتر پارەکە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.
وێنە گەورەکە: ماوەی پێنج ڕۆژە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاییکردنەوەی مووچەی مانگی یەک و پرسی بودجە لە بەغدان، لەگەڵ هاوتاکانیان زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان کردووە، ئەمڕۆش کۆبووەنەوەکان بەردەوام دەبێت تاوەکو لەسەر ئەم بابەتانە و داواکارییەکانی بەغدا بگەنە ئەنجامی کۆتایی.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە تەمویلکردنی مووچەی مانگی یەک دەکات، دوای گەیشتنی پارەکە و بڕیاری خەرجکردنی بۆ هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ لیستی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیێینرێت."
ئەمەش بزانە: بڕیارە 950 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە خەرجبکرێت، بڕیارە پارەکەش بە دوو گوژمە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






