
مووچە و لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
پرۆژەی "هەژماری من" کارئاسانی بۆ مووچەخۆرانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات دەکات بۆ ئەوەی بە ئاسانترین شێوە دەستیان بە مووچەکانیان بگات، لەهەر وڵاتێکدا بن دەتوانن مووچەکانیان ڕابکێشن.
وێنە گەورەکە: بەشێکی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دانیشتووی دەرەوەی وڵاتن، پێشووتر لە ڕێگەی کەس و کاریان مووچەکانیان وەردەگرت، بەڵام ئێستا دەتوانن لەڕێگەی بانکەکانی نێو هەژماری من پارەکانیان ڕابکێشن، بەو مەرجەی مامەڵەی خۆتۆمارکردنیان هەبێت و کارتەکەیان چالاک کرابێت.
لێدوانی فەرمی: ڕێبین کامەران، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی پڕۆژەی هەژماری بە ئاڤای گوت، "بەپێی بانکی ناوەندی عێڕاق، کارتەکەت دەتوانیت لە گشت وڵاتێک بەکاربهێنیت، بانکەکانی بەشدار لە هەژماری من هیچیان لە لیستی ڕەشی خەزێنەی ئەمەریکا نین و بۆیە لە هەر وڵاتێک بتەوێ دەتوانی مووچەکەت ڕایکێشیت."
ئەمەش بزانە: لە هەژماری من بانکی جیهان، بانکی ئاڕتی، بانکی بەغدا، بانکی عێراقیی ئیسلامی، بانکی ئەهلیی عێراقی، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI، بانکی BBAC، بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی IDB تۆمارکراون.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: بەپێی دوایین داتای تیمی هەژماری من، 720 هەزار فەرمانبەر خۆیان لە نێو پرۆژەکە تۆمارکردووە و هەنگاوەکانی حکومەت بۆ پێشخستنی ژێرخانی بەدیجتاڵکردن بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






