نەخۆشخانەی نانەکەلی ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی زۆربوونی ژمارەی تووشبوانی شێرپەنجە دەدات
- تەندروستی
- 4 شوبات

نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر کە تایبەتە بە چارەسەری تووشبوانی شێرپەنجە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شێرپەنجە دەڵێت، ساڵی ڕابردوو بەراورد بە ساڵێک پێش خۆی، تووشبوانی شێرپەنجە کەمتر تۆمار کراون و ئەوەی لەو بارەیەوە دەوترێت ڕاست نییە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 4ـی شوباتی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە دیاریکراوە، لە هەرێمی کوردستان چەندین چالاکی ئەنجام دەدرێن بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لەو نەخۆشییە.
لێدوانی فەرمی: د.هەری جەواد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، ئەوەی دەوترێت نەخۆشی شێرپەنجە وەک پەتایەک بڵاوبووەتەوە لەناو کۆمەڵگە، ڕاست نییە و ڕێژەکەی جێگیرە. باوترین جۆری شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان، شێرپەنجەی مەمکە کە یەک لەسەر چواری تووشبوانی شێرپەنجە پێکدەهێنن. لەدوای ئەوە شێرپەنجە قۆڵۆن و کۆئەندامی هەرس دێت.
ژمارەکان وادەڵێن: د.هەردی جەواد دەڵێت: ساڵی 2023 لە نەخۆشخانەی نانەکەلی، ژمارەی ئەو دۆسیانەی بۆ نەخۆش کراونەتەوە هەزار و 800 فایل بووە، لەو ژمارەیە هەزار و 250 کەیسیان شێرپەنجە دەرچووە. بەڵام ساڵی 2024 بە هەمان شێوە هەزار و 800 فایل بۆ نەخۆش کراونەتەوە، لەو ژمارەیە هەزار و 100 کەیسیان شێرپەنجە دەرچوون. ئەمەش واتا ژمارەکەیان زیاتر لە 150 تووشبوو کەمبووەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی وتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی، هۆکاری جیاواز دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە، وەک تەمەنی کۆمەڵگە، ژمارەی دانیشتوان، پیسبوونی ژینگە؛ مەبەست لێی ژینگەی ئاو و هەوا و خاک دەگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بڕە دەرمانەی لە بەغدا دێت، بەشی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە ناکات، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بودجەیەکی تایبەتی تەرخانکردووە بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە لە هەر سێ پارێزگا، جگە لە سندوقی هاوکاری تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە. لەم دوو سەرچاوەیە دەرمان بۆ نەخۆشخانەکان تەرخان دەکرێت، ئەمەش وتەی د.هەردی جەوادە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات






