
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و ڕاپۆرتی شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا تاوتوێ دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای چەندین ساڵ هەبوونی گرفت لە بەردەم ناردن و نەناردنی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، هەولێر و بەغدا گەیشتنە ڕێککەوتن، دوای پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجەش، وەزارەتی نەوتی عیراقی هەوڵەکانی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپیکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سبەی چوارشەممە 4-2-2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆبوونەوەی هەفتانەی دەکات، تەوەرە سەرەكییەكانی کۆبوونەوەکەش بودجە، مووچە، خانەنشینی و ڕاپۆرتی ئەو شاندە دەبێت کە لە بەغدا گەڕاونەتەوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 958 ملیار و 12 ملیۆن و 332 هەزار دیناری خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، وا بڕیارە وەزارەتی دارایی بە زووترین کات لیستی مووچە ڕابگەیێنرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک بکرێت.
بڕگەی (ج) لە ماددەی 12ی یاسای بودجە کە دەنگی لەسەر درا، تییدا هاتووە:
- وەزارەتی دارایی عێراق لە خەرجی سیادی قەرەبووی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
-لایەنێکی ڕاوێژکاری هونەریی نێودەوڵەتی لە ماوەی 60 ڕۆژدا خەرجی هەناردە و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دیاری دەکات، ئەگەر لەو ماوەیەدا (دیاریکردنی لایەنەکە) جێبەجێ نەکرا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەو لایەنە نێودەوڵەتییە دیاری دەکات.
- ئەو لایەنە نێودەوڵەتییە مەزەندەی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت دەبێت و ڕاپۆرتی خۆی دەداتە لایەنە پەیوەندیدارەکان.
- دەستبەجێ هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت، لەم قۆناغەدا وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت 16 دۆلار خەرج دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






