
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی دەسبەکاربوونی دوو فیرقەی هێزەکانی پێشمەرگە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێكدا كه بۆ دەستبەكاربوونی هەردوو فیرقەی سێ و چواری پیادەی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەی كوردستان لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕێکخرابوو، لە وتارێکدا ڕایگەیاند، پێشمەرگە، قارهمانانه شەڕێکی قورسی لە پاڵ هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی دژی داعش بەڕێوەبرد و بۆ جیهانی سەلماند کە تەنها هێزێک نییە بۆ بەرگری لە کوردستان.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند لە چوارچێوەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە لە ژێر سێبەری خۆی، فیرقەی سێ و چواری پیادە دەستبەکار دەبن، ئەمەش لە چوارچێوەی 11 فرقەی سەربازی کە هەموویان بەسەر دوو ناوچەی سەرکرایەتیی دابەش دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمەکەدا وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بە چەند خاڵێکی گرنگ:
- ئەم دەستکەوتە تەنها دەستكەوتێكی ڕێکخستن یان کارگێڕی نییە، بەڵکو نيشانهى ئیرادەی پتهومان و بەرهەمی ئهو قوربانیيە گەورانهيه کە گەلى كوردستان و پێشمهرگه لە ماوەی چەندین دەیەدا، پێشکەشیان کردووە.
- پێشمەرگە تەنها هێزێکی سەربازيی ئاسایی نييه، بەڵکو هەمیشە هێمای قارەمانييهتی و فیداکاری و پارێزەری ئاسایشی کوردستان و بهشێكى گرنگى ناسنامەی نيشتمانيمان بووه.
- پێشمەرگە، قارهمانانه شەڕێکی قورسی لە پاڵ هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی دژی داعش بەڕێوەبرد و بۆ جیهانی سەلماند کە تەنها هێزێک نییە بۆ بەرگری لە کوردستان.
- داوا له پارتى ديموكراتى كوردستان و يهكێتيى نيشتمانيى كوردستان دهكهم، ئهوپهڕى هاريكارى بنوێنن و يارمهتى بدهن بۆ سهرخستنى پرۆسهى چاكسازى و يهكخستنهوهى پێشمهرگه.
- گهلى كوردستان زۆر به پەرۆش و ئومێدهوه چاوهڕێى ههواڵى پێكهێنانی كابينهى تازهى حكوومهتى ههرێمى كوردستانه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە





