دادگای فیدڕاڵی بەشێوەیەکی کاتیی کارکردنی بە سێ یاسا ڕاگرت؛ یەکێکیان پەیوەستە بە کورد
- عێراق
- 4 شوبات

بینای دادگای فیدراڵی عێراق
ئاڤا نیوز
دادگای فیدڕاڵی عێراق بەشێوەیەکی کاتیی کارکردنی بە هەرسێ یاسای گەڕانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان لە کەرکووک، باری کەسێتی و لێبوردنی گشتی ڕاگرت، تا ئەو کاتەی ئەو سکاڵایانەی لەبارەیانەوە تۆمارکراون لەلایەن دادگاکەوە یەکلایی دەکرێنەوە.
وێنە گەورەکە: 21 مانگی ڕابردوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی مشتومڕئامێزدا ئەو سێ یاسایەی بەیەکجار خستە دەنگدانەوە و تێپەڕێنران؛ دواتر 11 پەرلەمانتار لەسەر ئەم ڕێکارە و هەندێک بڕگەی یاسای لێبوردنی گشتیی سکاڵایان لە دادگای فیدڕاڵی تۆمارکرد و داوای فەرمانێکی سالاریی (ڕاگرتنی کارکردن بە یاساکان بەشێوەیەکی کاتی)ـی کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەسەر پێنج سکاڵای پەرلەمانتاران و داواکارییان بۆ دەرکردنی فەرمانێکی سالاریی بۆ ڕاگرتنی کارکردن بە هەرسێ یاساکە، ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی فەرمانێکی 'سالاری' بۆ ڕاگرتنی کارکردن بەهەرسێ یاساکە دەرکرد تا ئەو کاتەی سکاڵاکان لەسەر یاساکان یەکلایی دەکرێنەوە، ئەوەش ڕێکارێکی کاتییە تا بزانێت یاساکان دەچنە دەستوورین و سکاڵاکانیش تا چەند لەگەڵ دەستوور دەگونجێن.
کاردانەوەکان: دژ بە فەرمانە سالارییەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ ڕاگرتنی کارکردن بە یاسای لێبوردنی گشتی، محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم داوای خۆپیشاندانی فراوانی کرد و دەڵێت، دادگای فیدڕاڵی نادەستورییە و بە سیاسی کراوە، ڕێزیش لە ڕێککەوتنی نێوان پێکهاتەکان ناگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە






