دیمەنی خوێن و ئەشکەنجەدانی پارێزەر سیهاد عه‌بدولكه‌ریم
ئاڤا نیوز
پارێزه‌رێك له سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌هۆكارێكی نه‌زاندراو لە دادگای کەسنەزان له‌لایه‌ن ژماره‌یەك پاسه‌وانی دادوه‌رێك لێیدەدرێت و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4-2-2025، پارێزه‌رێك به‌ناوی سیهاد عه‌بدولكه‌ریم، له‌كاتی سه‌ردانیكردنی بۆ دادگای ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی كاركردن و به‌رگریكردن له كه‌یسێك، له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی دادوه‌رێك هێرشی ده‌كرێته سه‌ر و به‌توندی ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت و خه‌ڵتانی خوێن ده‌كرێت.
وێنە گەورەکە: پارێزهرەکە ناوی سیهاد عهبدولكهریمە، له‌كاتی سه‌ردانیكردنی بۆ دادگای ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان له هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی كاركردن و به‌رگریكردن له كه‌یسێكی كاری پارێزه‌ری خۆی، له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی دادوه‌رێك هێرشی ده‌كرێته سه‌ر و به‌تووندی ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت و خه‌ڵتانی خوێن ده‌كرێت.
لێدوانە فەرمییەکان:
عه‌بدولكه‌ریم عه‌بدوڵڵا، باوكی سیهاد بە ئاڤای ڕاگەیاند:
- کوڕەکەم لەلایەن چەند پاسەوانێکی دادوەرێکەوە لە دادگای کەسنەزان هێرشی کراوەتە سەر و لێیدراوە خوێن کراوە، هەروەها دوو ددانیشی شکێندراوە، دواتر بێ هیچ قسه‌یه‌ك له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا و گواسترایه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیس.
- دادگا لەبەرامبەر ئازادکردنی بە کەفالەت داوای 10 ملیۆن دینار دەکات، بەڵام ئێمە ئەو پارەیەمان نەدا.
- ئێمه سكاڵای یاساییمان له سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان لقی هه‌ولێر تۆماركردووه، داوای یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌مان ده‌كه‌ین.
بەختیار حەیدەر، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- بەهۆی هەڵەتێگەیشتنەوە کێشەکە ڕوویداوە، ئێمەش سکالامان تۆمارکردووە و چاوەڕێی بڕیاری دادگاین.
- لێکۆلینەوە لە کەیسەکە بەردوامە، هەر شتێک هەبێت دەبێت بە یاسایی یەکلایی بکرێتەوە نەک بە ئەشکەنجە و لێدان، ئەمە قبوڵنەکراوە.
- لەسەر هێلین لەگەڵ دادگای پێداچوونەوە و لایەنی پۆلیس تاوەکو ڕاستی و دروستی کارەکە یەکلایی بکەینەوە، هەرکەسێک تاوانبار بێت دەبێت سزای خۆی وەربگرێت.
لەلایەکی دیکەوە: پارێزەرێک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەگەر ئەم کەیسە یەکلای نەبێتەوە و مافی ئەو پارێزەرە وەرنەگیرێتەوە، ڕێوشوێنی توند دەگرینەبەر و مانگرتنی سەرتاسەری ڕادەگەیێنین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






