ژمارەیەک قوتابی زانکۆ - دوو شەدە پارەی 25 هەزار دیناری عێراقی ( گرافیکی ئاڤا)
ئاڤا نیوز
بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا میدیا، هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی زانکۆ و پەیمانگەکان خەرج دەکرێت. مووچەکە هی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە بڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا یەکە ژمێریارییەکانی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان ئاگادارکراونەتەوە، بۆ ئەوەی لە مانگی 11ـەوە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت، پێویستە تەنسیق لەگەڵ نزیکترین گەنجینەی سنوورەکەیان بکرێت بۆ ئەوەی پارەکە دابەش بکەن، بەڵام گەنجینەکان خۆیان ناتوانن بەبێ ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی پارەکە خەرج بکەن، بۆیە دابەشکردنی دواکەوتووە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤای گوت، "لە گەنجینەکان نووسراو ئاراستەی وەزارەتی دارایی کراوە، بەڵام وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە بەغدان بۆ پرسی مووچە، بۆیە ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەکە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو."
ئەمەش بزانە: ئەو مووچەیەی لە یەک دوو هەفتەی داهاتوو وەریدەگرن هی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووە، مووچەکەشیان لە 400 هەزارەوە بۆ ملیۆنێک و 200 هەزار دینار دەستپێدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






