
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆ دەبێتەوە و سێ تەوەری پەیوەست بەمووچە و پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان تاووتوێ دەكات.
چیرۆکی سەرەکی: شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای گەڕانەوەیان لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبوونەوە و ناوەڕۆکی ڕێککەوتنە نوێیەکەیان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی خستەڕوو، بڕیاریشە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لێکەوتەکان و پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان هەڵوەستەی لەسەر بکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی، لە تەوەری یەکەمی كۆبوونەوەكەدا لە پێنج خاڵدا بارودۆخی دارایی و مووچە تاووتوێ دەكرێ كە بریتین لە:
- ڕێکخستنەوەی باری دارایی و داهات و خەرجییەکان و میلاک و بواری وەزیفیی گشتیی.
- پەسەندکردن و پابەندبوون بە میلاکی سەرجەم مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (بە ژمارە و پلە و خەرجی) بۆ ساڵی دارایی 2025.
- پەسەندکردنی ڕێکاری گواستنەوەی خانەنشینانی پێشمەرگە و سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و شایستەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی وەزارەتی دارایی.
- پابەندبوون بە سنووری دیاریکراوی خەرجییەکانی بەکاربردن و وەبەرهێنان.
- بەئەلیکترۆنیکردنی لیستەکانی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە.
لە تەوەری دووەمدا ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی پەسەندکردنی یاسای هەمواری ماددەی 12 لە یاسای بوودجەی گشتیی فیدڕاڵ تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکات.
لە تەوەری سێیەمدا ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و بەشی وەزارەتەکان لە داهات و ناردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵ گفتوگۆ دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ژەنەراڵە بناسە کە ترەمپ لەدوای هێرشەکەی سەر ئێران دەستخۆشیی لێ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای وەرگرتنی گەنم بەڕووی جووتیارانی کۆیە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئێران دوای هێرشەکەی ئەمریکا: سبەی لەگەڵ پووتین کۆدەبمەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرگای تانەدان دەکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم هەڵوێستی فەرمیی عێراق لەبارەی گریمانەی داخستنی گەرووی هورمز
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای وەرگرتنی گەنم بەڕووی جووتیارانی کۆیە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرگای تانەدان دەکاتەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە