ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ تاوانێکی ناخهەژێن دەکات کە لە شاری هەولێر کوڕێکی مێردمنداڵ کچێک دەباتە هۆتێل بە وایەر دەیخنکێنێت و دواتر تەرمەکەی دەباتە دەرەوە و دەیسووتێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: تاوانێکی ناخهەژێن لە هەولێر ڕوویداوە، کوڕێکی مێردمنداڵ کچێک دەباتە هۆتێلێک، دواتر دەبێتە دەمەقاڵێیان و بە وایەر دەیخنکێنێت، دواتر تەرمەکەی بە بەتانییەک لە هۆتێلەکە دەباتە دەرەوە و لە شوێنێکی لاچەپی هەولێر بەنزینی پێدا دەکات و دەیسووتێنێت، گەنجەکە دەستگیرکراوە و دواتر چیرۆکە خەمناکەکەتان بۆ ئەگێڕمەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای بەدواداچوونی ئاڤا، دەرکەوتووە تۆمەتبار و کوژراوی نێو ئەم چیرۆکە بە ڕەچەڵەک عەرەبن، تۆمەتبار گەنجێکی سورییە و زیاتر لە ساڵێکە نیشتەجێیی شاری هەولێرە، کوژراویش خانمێکی خەڵکی بەغدایە و چەند ساڵێکە لە شاری هەولێر نیشتەجێییە.
ئەمەش بزانە: تۆمەتبار و کوژراو پەیوەندییەکی هاوڕێیەتی لە نێوانیاندا هەبوو، بەڵام دواتر بەهۆی کێشەیەکەوە کە پەیوەندی بە پارەوە هەیە، تۆمەتبار کینەدڵ دەبێت لە هاوڕێ کچەکەی، هەربۆیە پلانێک دادەنێت بۆ ئەوەی بیکوژێت.
چیرۆکەکە بەم شێوەیە دەست پێدەکات:
- شەوی ڕابردوو کوڕ و کچەکە لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری هەولێر ژوورێک دەگرن بۆ یەکتربینین دواتر لەگەڵ یەک توشی دەمەقاڵە دەبن و تۆمەتبار بە وایەرێک بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوڕێ کچەکەی دەخنکێنێت.
- دوای دڵنیابوونەوە لە کوژرانی، تۆمەتبار تەرمی کوژراوەکە لە بەتانییەکەوە دەئاڵێنێت و زۆر بە سادەیی لە هۆتێلەکەوە دەردەچێت. دواتر تۆمەتبار بە ئۆتۆمبێلی قوربانییەکە تەرمەکە دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دوور.
- تۆمەتبارەکە لە ڕێگا دەوەستێت و بڕێک بەنزین دەکڕێت، پاشان بە خێراییەکی زۆر بە شەقامەکاندا بۆ شوێنی مەبەست دەڕوات و لەو ماوەیەدا چوار جار لە کامێرای تیژڕەوی سەرشەقامەکان دەدات، ئینجا تۆمەتبار لە شوێنێکی دوورە دەست و لاچەپ تەرمی قوربانییەکە دەسوتێنێت و بێ باکانە دەگەڕێتەوە بۆ ناو شار و ئۆتۆمبێلی کچەکە لە بەردەم مۆڵێکدا بەجێدەهێڵێت.
زانیاریی زیاتر: پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لەسەر بابەتەکە زۆر بە خێرایی دەست دەکەن بە لێکۆڵینەوە و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا تۆمەتبار دەستگیر دەکەن و ناهێڵن تاوانێکی لەو شێوەیە ئارامی و ئاسایشی شار بشێوێنێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





