ئاڤا نیوز
بۆنی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی زەیت خەڵکی گوندێکی لە قەزای سێمێل لە دهۆک نیگەران کردووە و بەگوتەی دانیشتووانی گوندەکە، 10 خێزان بەهۆی بۆنی ئەو کارگەیەوە خانووەکانی خۆیان فرۆشتووە و ئەو گوندەیان چۆڵ کردووە.
وێنە گەورەکە: کارگەکە لە گوندی گرەشێ لە قەزای سێمێلە لە پارێزگای دهۆک، کارگەکە لە ساڵی 2018ـيوە دەستی بە بەرهەمهێنانی زەیت کردووە، بەرهەمی کارگەکە بەزۆری بۆ ناوچەکانی خوارووی عێراق ڕەوانە دەکرێت؛ ئێستا خەڵکی ئەو گوندە لەبەر بۆنی ئەو کارگەیە هاواریان لێهەڵساوە و داوا لە حکومەت دەکەن چارەسەرێکیان بۆ بدۆزێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیوویەتی لیژنەیەک لەلایەن ئیدارەی پارێزگای دهۆکەوە بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە و سەردانی کارگەکەی کردووە.
لێدوانی فەرمی: سەردار محەممەد دانیشتوویەکی گوندەکەیە و بە ئاڤای گوت، بەهۆی بۆنی کارگەکەوە خانووەکەم داناوە بیفرۆشم و ئامادەم گوندەکە جێبهێڵم.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت





