
ئیلیزابێس تسورکۆڤ، هاووڵاتیی ئیسرائیلی. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری بارمتەکان هەڕەشە لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و دەڵێت، ئەگەر نەتوانێت بارمتە ئیسرائیلییەکە ئازاد بکات پێویستە لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە، لەم بارەیەشەوە دۆناڵد ترەمپ چاوی لەسەر عێراقە.
چیرۆکی سەرەکی: ئیلیزابێس تسورکۆڤ، هاووڵاتییەکی ئیسرائیلییە و هەڵگری ڕەگەزنامەی ڕووسیشە، دوایین کاری خوێندکاری دکتۆرا بووە لە بەشی زانستە سیاسییەکان زانکۆی پرینستن لە ئەمریکا، ساڵی 2022 بۆ توێژینەوە لەسەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران سەردانی بەغدای کردووە، بەڵام لە ئازاری ساڵی 2023ـەوە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە بەبارمتە گیراوە و تائێستا ئازادنەکراوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئادەم بۆلەر، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری بارمتەکان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکە بەردەوام بەڵێنی ناڕاستی بە ئیدارەی بایدن داوە، ئەگەر ئیلیزابێس تسورکۆڤ ئازاد نەکرێت مانای وایە سەرۆکوەزیران "بێ توانایە و پێویستە لەکارەکەی دووربخرێتەوە یان هاوبەشە" لە بێسەروشوێنکردنی بارمتەکەدا".
لەلایەکی دیکەوە: 23ـی مانگی ڕابردوو، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندبوو، ئیلیزابێس تسورکۆڤ لە ژیاندا ماوە و لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی عێراقەوە بەبارمتەگیراوە، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش کار بۆ ئازادکردنی دەکات.
ئەمەش بزانە: ئیلیزابێس کە دەوترێت لەلایەن کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقەوە بەبارمتەگیراوە، بەگوێرەی کەناڵی کانی فەرمی ئیسرائیلیی، پێشتر لە ڕیزەکانی سوپای ئیسرائیلدا کاریکردووە، هەروەها وەک توێژەری تایبەتمەندیش بە کاروباری سووریا کاریکردووە و شیکاری بۆ ڕووداوەکانی ئەو وڵاتە کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 55 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






